Share on facebook
جیاوازی نێوان خۆشەویستی و حەزلێكردن
دووشەممە, 05 تشرینی دووەم 2018 07:20

 

 


ئامادەكرن و وەڕگێران لە ئینگلیزی : هاوكار عوسمان سدر

بەهۆی لێك نزیكی هەندێك لە چەمكەكان زۆربەی جار ، لەڕووی مامەڵەو تێگەیشتن تێكەڵ دەكرێن،بۆنموونە حەزو خۆشەویستی زۆر جار بەیەك چاوسەیر دەكرێن لەكاتێكدا جیاوازی نێوانیان زۆرە لەوانە:

خۆشەویستی هێزێكی ناوەكی و ڕۆحیە ، كاتێك پەرەدەسێنێت كەسەكە سەرەتا خۆشەویستی بۆخۆی هەبێت، ئەوكات دەگوازرێتەوە بۆ بەرانبەر.

حەزلێكردن بونێكی ڕواڵەتكاری و درەكی هەیە، لەدەرەوە بۆ ناوەوەیە، پەیوەندیەكی جەستەیییە زیاتر لەوەی ڕۆحی بێت.

 


ئامانجی خۆشەویستی ، خۆشی ویستنی یەكترە، هەروەك لەمانای وشەكە دیارە ، بۆنمونە كە بەكەسێك دەڵێی( خۆشم دەوێی!) واتا خۆشیتم دەوێ، خۆشی و ئارامیتم دەوێت، یانی هەردوولا ئارامی و ئاسودەیی یەكتریان گەرەكە.

كۆتا ئامانجی حەزلێكرن چێژە( لژە) ، چونكە پەیوەندیەكی جەستەییە نەك ڕۆحی هەروەك ، حەز بۆخواردن ،جۆرێكە لەبرسی بوونی غەریزە....هتد

لە خۆشەویستیدا، كەسەكەت قبوڵە وەك ئەوەی كە هەیە بەهەندێك كەم وكوڕیەوە نەك وەك ئەوەی دەتەوێت ، هەوڵی چارەسەری كەم و كوڕ

یەكانی یەكتریش دەدەن.

 

 

لەحەزلێكردن كەسەكەت بەوجۆرەی هەیە قەبول نییە، چونكە پەیوەندیەكی جەستەییە لەسەر بنەمای بەرژەوەندی، بۆیە هەمیشە بەراودكاری تێدایە، وەك تۆ لەفڵان ئەكتەری توركی دەچیت، ئەوانەی نێت تیڤی و كوردماكس.

لە خۆشەویستیدا مرۆڤ دیوە ڕۆحیەكەی ، دیوە مرۆڤایەتیەكەی بەریەك دەكەوێت ، چونكە پەیوەندیەكی هاوڕێیانەیە.

لە حەزلێكردن دیوە ئاژەڵیەكەی ئینسان بەر یەك دەكەوێت ، چونكە پەیوەندیەكی جەستەییە.

لە خۆشەویستیدا هەستكردنە بەتێربوونی ڕۆحی و هەستنەكردنە بەتەنهایی،وا دەزانی هەموو سروشت هاودەمیت دەكات.

حەزلێكردن هەستی تێربوون و ڕەزامەندی تێدانیە، مرۆڤ زیاتر برسی دەكات، چونكە ژیان بەگشتی لەڕەهەندە مادیەكەیدا تێربوونی نییە.هەمیشە یەكێك لەو دەوڵەمەندتر، جوانترە ئەگەر جوانكاری و ماكیاژی هەموو جیهانیش بكات.

خۆشەویستی ئازادی نێوان هەردووكیان دەپارێزێت، چونكە مامەڵەیەكی هاوڕێیانەیە، هاوخەمی و هاودەمیە.

حەزلێكردن پێشێلكردنی ئازادی تێدایە، بەكۆیلەكردنی یەكتر، چونكە جەستەییە ، بۆیە زۆر جار دەبینی گەمژەیەكی جوان داواكاری زۆرە (وادەزانن بۆ ناو كەوەنتەریانە)، شتە ڕۆحی و مرۆییەكان سامانی گشتین ، موڵكی هیچ كەس نین.

لەخۆشەویستیدا گرنگ نییە كەسەكە چی لەبەردایە، چ جۆرە سەیارەیەكی پێیە.

لە حەزلێكردن ،هەرچی ئەیپۆشی پێی ڕازی نیت، هەزاران فەیك فەیس و خۆپیشاندانی زۆر زیاتر لەوەی كەهەی، كوڕەكە ئامادەیە بچێت ئۆتۆمبێلێكی تر پەیدابكات بۆ خۆنمایشكردنی .

لەخۆشەویستیدا ،هانی بەرانبەر دەدەی بۆ تێكەڵبوون لەگەڵ خزم و هاوڕێی تر

لە حەزلێكردن ، حەز دەكەی هەمیشە لەگەڵ یەك بن؛ وەك هاوسەرگیری لای خۆمان مانگەكانی سەرەتا كەلەگەڵ یەك دەڕۆن یێژی بەشەڕ یەكیان گرتووە؛ چەسپی دوقلویان لێدراوە، دوای ماوەیەك كیلۆمەترێك لێك دوورن.

خۆشەویستی زیاتر بەخشینە، بەخشینی ڕێز، سۆز، گرنگیدان، خۆشی ...هتد

حەزلێكردن وەرگرتنە، وەرگرتنی چێژ، غەریزە، پارە لەكوڕ ،چۆن حەزلێكردنی كچ بۆ كوڕ لەسەربنەمای مادیش بوونی هەیە.

لە خۆشەویستی كاتێك یەكتر دەبینن كەمێك شەرم هەیە، بەشێك لەشەرم ڕێزە،  دەبێت لەهەموو پەیوەندیەك هەبیت.بۆیە ئەوكەسەی كەسێكی لەدڵەوە خۆش ئەوێت زۆر لای گرانە پێی بڵێت. هەندەك ڕەنگی دەگۆڕێت، لێدانی دڵی خێرادەبیت.

حەزلێكردن شەرمی تێدانیە، یانی ڕێز، كەسەكە هەر لەیەكەم دیتن دەست بە مەرایی و ستایشی درۆ ئەكات.

لەكۆتاییدا: خۆشەویستی بەمانای خاوەنداری نایەت، بەڵكو نرخ زانین و ڕێز و گرنگی پێدانە.هەروەك لای گەنجانی خۆمان هەیە، گەنجایەتی لەوەدا دەبینن ، لەیەك دەپرسن چەند كەپڵت هەیە ؟ لە سنوری سلێمانی، لەسنوری هەولێر چەند قلت هەیە؟؟!! مرۆڤ دەبێت سەربەخۆو ئازادبێت نابێتە موڵكی كەس بەپێی جاڕنامەی مافی مرۆڤ، ئەوە حەزلێكردنە نەك خۆشەویستی مرۆڤ ئەكاتە كاڵا.

خۆشەویستی هەشت جۆری سەرەكی هەیە. خێزانداری، خێزانی، هاوڕێیەتی، سێكسی، ڕۆمانتیكی، نەرگسی،خزمایەت،. خودا.

ئەوكەسەی خۆشەویستی ئەكات كەسێكی جوان بینە، یانی ڕەزامەندی ناوەكی.

(ئۆشۆ) دەڵێت :ئەگەر گوڵێكت خۆشویست لێی مەكەوە، خۆشەویستی بەمانای خاوەنداری نایەت،بەڵكو بەمانای نرخ زانین دێت.

خۆشەویستی لەئاییندا ڕێپێدراوە، حەزلێكردن یان یاری بەهەستكردن(فێڵ كردن) ڕێپێدراو نییە ، هیچ كەسێك نایەوێت فێڵی لێبكرێت.

حەزلێكردن باری دابڕانی هەیە، ئەگەر لەبەرچاوكەوتنیش.

عەشقیش لە وانی تر جیاوازە.