Share on facebook
حاجی ئۆمەران: كۆبوونەوە لەگەڵ ئەنجوومەنی بارهەڵگرەكان ئەنجامدرا
سێ شەممە, 06 تشرینی دووەم 2018 10:18

زاری كرمانجی-حاجی ئۆمەران: بەمەبەستی دووبارە رێكخستنەوەی كارەكانیان و پێدانی رێنمایی نوێ‌، كۆبوونەیەك لەگەڵ ئەنجوومەنی بارهەڵگرانی حاجی ئۆمەران سازكرا.

سیروان حوسێن، گوتەبێژی كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، رایگەیاند "لە دوای سپاردنی ئەركی سەرپەرشتی كردنی گەراجی بارهەڵگرەكان، لە لایەن پارێزگای هەولێرەوە بە كۆمەڵگای حاجی ئۆمەران، دوێنێ‌ دووشەممە 5-11-2018  بە سەرۆكایەتی  مەسعود باتێلی، سەرپەرشتیاری دەروازەی حاجی ئۆمەران یەكەم كۆبوونەوەی بەرفراوانی گەراجی بارهەڵگرانی سنوری حاجی ئۆمەران بە بەشداری فەرمانگە پەیوەندیدارەكانی پەیوەست بە كاروباری گەراجەكە لە كۆمەلگا، گومرگ و ئاسایش و گواستنەوە و پۆلیسی هاتووچوو و ئەندامانی ئەنجومەنی گەراجی بارهەڵگرەكان رێكخرا".

گووتیشی "ئامانج  لەم دانیشتن و كۆبوونەوەیە بۆ دوبارە سەر لە نوێ داڕشتنەوەی ستراتیژیەتی كاركردن و هەماهەنگی لایەنە پەیوەندیدارەكان و رێكخستنی شێوازی بەرێوەبردنی مامەڵەكان و گواستنەوەی بارەكان و جێبەجێ كردنی رێنماییەكانی گواستنەوە و هاوتا كردنی دەفتەری هێلەكان و پەیكەرتاریەتی ئەنجومەن و گشت بابەتەكانی پەیوەست بە كرداری گواستنەوەی كەل و پەل و كەرەستەكان بوو.