Share on facebook
بۆ دابەشكردنی نەوت بەسەر هاووڵاتییانی رواندز لەرێگەی بریكارەكانی خۆراك پارە كۆدەكرێتەوە
سێ شەممە, 06 تشرینی دووەم 2018 10:24

زاری كرمانجی-رواندز: لەلایەن بریكارەكانی خۆراك لەشاری رواندز، دەستكراوە  بە كۆكردنەوەی پارە بەمەبەستی دابەشكردنی نەوت.

نەجات مەجید، سەرۆكی شارەوانی رواندز، رابگەیاند "ماوەیەكە لەرێگەی بریكارەكانی خۆراك، دەستكراوە بە كۆكردنەوەی پارەو هەر خێزانێك، بری 53 هەزار دیناریان لێوەردەگیرێت و لە هەمبەردا بەرمیلێك نەوتیان پێدەدرێت".

سەرۆكی شارەوانی رواندز، گووتیشی، بڕیارە به‌م نزیكانە دەست بكرێت بە دابەشكردنی برە نەوتی هاووڵاتییانی شاری رواندز، كە لەو كات و ساتەی ئێستادا زۆر بە گرینگ دادەنرێت.