Share on facebook
بەخشینەكەی پەرلەمان لە نێوان بەرد ئاشی یاسایی بوون و هەڵوێستی هاووڵاتیان
چوار شەممە, 21 تشرینی دووەم 2018 10:02

زاهیر ئیبراهیم:  پەرلەمانتاران نەیان توانی نوێنەرایەتی خەڵك بكەن

رابەر ئەحمەد: پەرلەمان بە خاڵێكی كۆكردنەوەی بازرگانە بێویژدانەكان دادەنێم

محەمەد سەدیق: نەك 48 ملیۆن ٤٨ دیناریش بە فیڕۆدان و تەخشان و پەخشان كردنی ئەو پەڕی گەندەڵیە

رێبوار خرواتانی: خەڵك لێیان توڕەیەو مێژووش ڕەحمیان پێناكات

كەیفی جەلال: پەرلەمان لەو چوار ساڵەی یاسایێكی وای پەسەند نەكرد سوودی هەبێت  بۆ هاووڵاتیان

ڕاپۆرت محەمەد ئامۆكەیی: دوای ئەوەی هەر  پەرلەمان تارێكی خولی چوارەم لە پەرلەمانی هەرێمی كوردستان بڕی 48 ملیۆن دیناری پێدرا وەرگرتنی ئەو پارەیە لە زۆرێك لە شارەكانی كوردستان گردبەونەوی بەدوای خۆی داهێناو تێدا هاووڵاتیانی باشوری كوردستان دوایان كرد پەرلەمنتارەكان ئەوە پارەیە وەرنەگرن، لەسەر ئەم پرسە زاری كرمانجی بۆچوونی هاونیشتیمانیانی لە چەند قەزاو ناحیەی جیاوازی كوردستان وەرگرتوە هەریەكەو بەجۆرێك قسەی خۆیان هەیە.

زاهیر ئیبراهیم رۆژنامەنوس دەڵێت"پەرلەمانی كوردستان لە خولی رابردوو نەیتوانی لە ئەركەكانی پەیوەست بە دەركردنی یاساو چاودێریكردنی كاری حكومەت سەركەوتووبێت، بەڵكو زیاتر بوو بە وێستگەیەك بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە حزبیەكان و پەردەپۆشكردنی كەم كورتی لە دەسەڵاتەكانی جێبەجێكردن و دادوەری، بەداخەوە پەرلەمانتار نەیتوانی نوێنەرایەتی خەڵك بكات وە ڕاستگۆ نەبوون لە ئاست بە ڵێن و ئەو بەرنامەی كە پێشكەشی خەڵكیان كرد ئێستا پەرلەمان ئەو سەنگ و قورساییەی لە دەستداوە لە دیدی خەڵك پەرلەمان  بە مانا راستەقینەكەی بوونی نیە، بەڵكو بۆتە ئامانج بۆ بەژەوەندی كەسی و ئابووری، ئەو پەیوەست بوونەی پەرلەمانتار بە مووچە و ئیمتیازات ئەو راستیەی سەلماند كە ئەوان نوێنەری خەڵكی هەژار و كەم دەرامەت نین، نوێنەری حزب و خۆیانن، پەرلەمانتاران نەیان توانی یەكسانی و دادپەروەی لە پرسی مووچە دەستەبەربكەن، بەڵكو خۆیان بوون بە بەشێك لە فراوانكردنی نادادپەروەری و بەرزكردنەوەی  پایەی چینایەتی لە كۆمەڵگا، پەرلەمانتاران لە ڕابردوو نەك نەیان توانی یەكسانی بۆ خەڵك فەراهم بكەن بەڵكو نادادپەروەری و نایەكسانیان بە یاسایی كرد، بەتایبەت لە كاتێكدا فەرمانبەرێك دوای 40 ساڵ خزمەت 250 هەزار خانەنشینی وەربگرێت، لە كاتێكدا فەرمانبەران و مووچەخۆران نیوەی مووچەكانیان پێدەدرێت، بۆیە نیگەرانی و ناڕەزایی خەڵك لە جێگای خۆیدایە هیوادارم پەرلەمانتاران دەستپێشخەری بكەن لە ڕەتكردنەوەی ئەو پارەیە وەك هاورێ ئەبوكاروان تاكە پەرلەمانتاری حزبی شیوعی كە ئەو پارەیەی ڕەت كردۆتەوە هیوادارم پشتگری لێ بكەن .

رابەر ئەحمەد هاوولاتێكی خەلیفانە دەڵێت" 48 ملیۆنەكەی خانە بازگانیەكەی  پەرلەمان لە ڕاستیدا من پەرلەمان بە خاڵێكی كۆكردنە وەی بازرگانە بێویژدانەكان دادە نێم و  بە دوور لەو كارانەی پێویستە پە رلەمانێكی ئەوڕوپی بیكات، پێویستە ئە وە بزانین نەك ڕەوا نیە، بە ڵكو تاوانێكی مەزنە پەرلەمان ببێتە شوێنی خۆ دەو ڵەمەندكردن، هەڵبەت خاڵی نەبووە لە مرۆڤی ڕەسەن و دلێر، بەڵام ڕەسەن ئەوەیە میللەتە ستەم دیدە كەی و ڕەش و رووتی هاووڵاتیان و پرسی فەرمانبەران و خوێن ڕشتنی پێشمەرگە قارەمانەكانی لە پێش چاو بێت  لە ساتە سەخت و  شادییە كانیدا، نەك لە یادی نیە گاڵتە بە پیرۆزیە كانیشی ئەكات، لە ژێر دروشمە درۆینە ئەچنە پەرلەمان و بە بیانووی كات نە بوون خۆیان لە چاوپێكەوتنی خەڵكی ئەدزنەوە، رابەر زیاتر گووتیشی" جێگایی نیگەرانیە ڕۆژ بە ڕۆژ سەمرەی زۆر تر لە وڵاتەكەم ڕوو ئەدات و هەر وەك بینیمان بێ ئاست و ناشیاوەكان سەركە وتوتر بوون بۆ پەرلەمان لە ئاستدار و شیاوەكان، بەداخەوە لە كوردستان سیاسەت بۆ دوو شت بە كاردێت  درۆو و دراو كەچی لە ووڵاتە ڕۆژ ئاواییەكان سیاسەت زۆر بە پیرۆزی دەنرخێندرێت كەچی لەم ووڵاتە ئۆڵگاریشیەو تورانی و ستەمگەرەدا لە ژێر دروشمی دیموكراسیەت گەوجاندن و فریودان و كۆیلە بەرهەم دێنن، مەبەست لە ئۆڵگاریشی ئەوەیە تەنها لە پێناو كەسە دەسەڵاتدارەكان كاردەكەن وە ستەمگەریش بریتییە لەو دەسەڵاتەی تەنها بیر لە بەرژەوەندیەكانی دەكاتەوە، لە تورانیش بەواتایی ئەوە گشت دەسەڵاتەكان بەدەست گروپێكی دیاریكراوە بێت بە شیاوی هیچ كە سێكیتری نەزان، بۆیە هەرێمی كوردستان لە ئێستاو لە رابردوو كۆی سیستەمەكەی سەقەت و دەبێت پێداچونەوێكی باش بەسەرجەم دامەزراوەكانی بكرێت، بۆ ئەوەی لەمەو دوا گوزەرانی خەڵك باشتر بێت ئەو بڕە پارەیەی بۆ پەرلەمانتاران خەرج دەكرێت بە كارەسات ناوی دەبم بۆیە دەكرێت لەو خولی داهاتوو گۆڕان كاریێك رووبدات لە باشوری كوردستان.

محەمەد سەدیق هاونیشتیمانێكی سۆرانەو دەڵێت" بە بۆ چوونی خۆم ئەو پرسە پرسێكی بچوكە لەناو پرسێكی گەورە لە كوردستان كە ئەویش پرسی دادپەروەرییە، لە حوكمڕانی ۲۷ساڵەی كورد لە هەرێمی كوردستان بە بەرنامە كار لەسەر دژی پرسی دادپەروەری كراوە هەر بۆیە لە ئەنجامی فەرامۆشكردنی ئەو پرسە هەرێمی كوردستان تووشی ئەو هەموو قەیرانە سیاسی و ئابوری و كۆمەڵایەتی بۆتەوە، بۆیە پێموایە دەبێت ڕەخنەی جدی و ناڕەزایی لەسەر پرسی دادپەروەری بێ نەك موچەو خانەنشینی پەرلەمانتاران، مەبەستم ئەوە نیە كە بلێم ئەو ٤٨ ملیۆن دینارەی بۆ هەر ئەندام پەرلەمانێك تەرخان كراوە ڕەوایە لای من نەك ٤٨ ملیۆن دینار بەڵكو ٤٨ دیناریش بە فیڕۆدان و تەخشان و پەخشان كردنی ئەو پەڕی گەندەڵیەو جۆرێكیشە لە بەدئەخلاقی، بەڵكو پێموایە ئەو هەموو حاڵەتانەو دیاردانە لە نەبونی عەدالەت هاتونەتە كایەوە، بۆیە بە ڕای من پێویستمان بە سیستەمێكی نوێی حوكمڕانیەكی تازەو عەقلیەتێكی نوێ هەیە چونكە سیستەمی حوكمڕانی ۲۷ ساڵ نەیتوانی نەخشەو پلانی تۆكمەو كارای هەبێت بۆ ئیدارەدانی سەرجەم سێكتەرەكانی ژیان، لە لایەكی تریش من وا هەست دەكەم بەرنامەیەك هەیە بۆ شكاندنی شكۆی پەرلەمان و پەڕلەمانتار و بێ بایەخ كردنی، چونكە ئاشكرایە لە هەر وڵاتێكی دیموكراتی پەرلەمان گەورەترین دەزگای سیاسی و یاسادانان و چاودێریە، بۆیە هەوڵێك هەیە بۆ شكاندن و سوككردنی سەنگی پەرلەمان و ناشیركردنی پەرلەمانتار، محەمەد زیاتر گووتیشی"ئەو 48ملیۆن دیناری پەرلەمانتار كێشەیەكی ترەو سەری هەڵداوە ئەمجارە زۆرینەی هەرە زۆری پەرلەمانتارەكان بەوانەی ئۆپۆزسیۆنیشەوە بەشداریان لەم بێ نرح كردنەی خۆیان كردوە، لە ئێستادا دۆخێك لە هەرێم دروست بووە تێدا لە چاوی هاووڵاتیانەوە پەرلەمان بووە بە سوكترین دەزگای سیاسی لە مێژووی سیاسی ئێمەو پەرلەمانتاریش بووە بە سوكترین كەسایەتی سیاسی و كۆمەڵایەتی.

رێبوار خرواتانی هاووڵاتێكی هەریرەو دەڵێت" پەرلەمانتارانیش مرۆڤن و پێویستیان بەژیان هەیە، بەڵام ژیانێك لەسەر حسابی ژیانی خەڵك نەبێت لەكاتێكدا كە  ئێمەی هاووڵاتی كەوتوینەتە نێو جەنەجالی ژیان كە بەدەست دەیان كێشە دەنالێنین و زۆربەی خەڵك توشی نەخۆشی دەرونی بووە، كە سەرچاوەی ئەو هەموو ناخۆشیانە لایەنی ئابوریە، ئەو ئابوریەی دەبوایە پەرلەمانتار  خۆی لە چارەسەر دۆزیبایەوە، لەكاتێك كە ئەوان بەناو نوێنەری خەڵكن، بەڵام جێگای نیگەرانیە ئەوان لەناو ئەو هەموو نەهامەتیەی خەڵك هەستاون بە ڕازیبون بەو پارەیەی كە هیچ ئاینێكی ئاسمانی و زەویش قبولی ئەو غەدرە ناكات كە ئەوان لەمیلەتی خۆیان دەكەن، بۆیە خەڵك لێیان توڕەیەو مێژووش ڕەحمیان پێناكات و رۆژێك دادێ ئەو باجە دەدەن.

كەیفی جەلال  پیشەی ماموستایە لە شەقڵاوە گووتی" لە كاتێكدا ژیان و گوزەرانی خەڵكی كوردستان زۆر خراپە لە كۆتا خولی چوارمی پەرلەمانین ٤٨ملیۆنەكەی پەرلەمانتاران وەزیران  ئێمەی هاووڵاتی بێزار كردوە، زۆربەی خەڵكی كوردستان داوا دەكەن وەری نەگرن چونكە ناكرێت هەر چوار ساڵ جارێك ئەم هەموو ئەندام پەرلەمان و وەزیرانە خانەنشین بكرێن بارگرانیێكی زۆر لە سەر بودجەی گشتی ووڵات دابنێت و هەر یەكێكیان زیاتر بە شەش ملیۆن دینار خانەنشین بكرێن، لە كاتێكدا فەرمانبەرێكی ئاسایی زیاتر لە 30 ساڵ خزمەتی هەبێت و بە 230 هەزار دینار خانەنشین بكرێت كە جیاوازیێكی یەكجار زۆرە هەم لە بڕی پارەكەیان هەم لە ساڵی خزمەتیان، پەرلەمانتار ئەبێ نوێنەری راستەقینەی گەڵ بێت نەوەك نوێنەری گیرفان و بەرژەوەندی خۆی، پەرلەمان لەو چوار ساڵەی هیچ یاسایێكی ئەوتۆی دەرنەكرد كە سوودی هەبێ بۆ هاووڵاتیان نەشی توانی چاودێرێكی باش بێت بەسەر كارەكانی حكومەت نەیتوانی حكومەت ناچار بكات  بودجە بێنێتە پەرلەمان، لە كاتێكدا حكومەت بڕیاری چارێگە موچەیدا پەرلەمان هەلوێستێكی ئەوتۆی نەبوو لە سەر ئەم بڕیارە، بۆیە هەرچی زووە پێویستە ئەم بەهەدەردانەی سامانی گشتی ووڵات رابگیرێت ئەم بڕە پارەیە لە بەرژەوەندی گشتی خەرج بكرێت.

 

زاهیر ئیبراهیم:  پەرلەمانتاران نەیان توانی نوێنەرایەتی خەڵك بكەن.. رابەر ئەحمەد: پەرلەمان بە خاڵێكی كۆكردنەوەی بازرگانە بێویژدانەكان دادەنێم.. محەمەد سەدیق: نەك 48 ملیۆن ٤٨ دیناریش بە فیڕۆدان و تەخشان و پەخشان كردنی ئەو پەڕی گەندەڵیە.. رێبوار خرواتانی: خەڵك لێیان توڕەیەو مێژووش ڕەحمیان پێناكات... كەیفی جەلال: پەرلەمان لەو چوار ساڵەی یاسایێكی وای پەسەند نەكرد سوودی هەبێت  بۆ هاووڵاتیان .. ڕاپۆرت محەمەد ئامۆكەیی: دوای ئەوەی هەر  پەرلەمان تارێكی خولی چوارەم لە پەرلەمانی هەرێمی كوردستان بڕی 48 ملیۆن دیناری پێدرا وەرگرتنی ئەو پارەیە لە زۆرێك لە شارەكانی كوردستان گردبەونەوی بەدوای خۆی داهێناو تێدا هاووڵاتیانی باشوری كوردستان دوایان كرد پەرلەمنتارەكان ئەوە پارەیە وەرنەگرن، لەسەر ئەم پرسە زاری كرمانجی بۆچوونی هاونیشتیمانیانی لە چەند قەزاو ناحیەی جیاوازی كوردستان وەرگرتوە هەریەكەو بەجۆرێك قسەی خۆیان هەیە.؟؟؟ زاهیر ئیبراهیم رۆژنامەنوس دەڵێت"پەرلەمانی كوردستان لە خولی رابردوو نەیتوانی لە ئەركەكانی پەیوەست بە دەركردنی یاساو چاودێریكردنی كاری حكومەت سەركەوتووبێت، بەڵكو زیاتر بوو بە وێستگەیەك بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە حزبیەكان و پەردەپۆشكردنی كەم كورتی لە دەسەڵاتەكانی جێبەجێكردن و دادوەری، بەداخەوە پەرلەمانتار نەیتوانی نوێنەرایەتی خەڵك بكات وە ڕاستگۆ نەبوون لە ئاست بە ڵێن و ئەو بەرنامەی كە پێشكەشی خەڵكیان كرد ئێستا پەرلەمان ئەو سەنگ و قورساییەی لە دەستداوە لە دیدی خەڵك پەرلەمان  بە مانا راستەقینەكەی بوونی نیە، بەڵكو بۆتە ئامانج بۆ بەژەوەندی كەسی و ئابووری، ئەو پەیوەست بوونەی پەرلەمانتار بە مووچە و ئیمتیازات ئەو راستیەی سەلماند كە ئەوان نوێنەری خەڵكی هەژار و كەم دەرامەت نین، نوێنەری حزب و خۆیانن، پەرلەمانتاران نەیان توانی یەكسانی و دادپەروەی لە پرسی مووچە دەستەبەربكەن، بەڵكو خۆیان بوون بە بەشێك لە فراوانكردنی نادادپەروەری و بەرزكردنەوەی  پایەی چینایەتی لە كۆمەڵگا، پەرلەمانتاران لە ڕابردوو نەك نەیان توانی یەكسانی بۆ خەڵك فەراهم بكەن بەڵكو نادادپەروەری و نایەكسانیان بە یاسایی كرد، بەتایبەت لە كاتێكدا فەرمانبەرێك دوای 40 ساڵ خزمەت 250 هەزار خانەنشینی وەربگرێت، لە كاتێكدا فەرمانبەران و مووچەخۆران نیوەی مووچەكانیان پێدەدرێت، بۆیە نیگەرانی و ناڕەزایی خەڵك لە جێگای خۆیدایە هیوادارم پەرلەمانتاران دەستپێشخەری بكەن لە ڕەتكردنەوەی ئەو پارەیە وەك هاورێ ئەبوكاروان تاكە پەرلەمانتاری حزبی شیوعی كە ئەو پارەیەی ڕەت كردۆتەوە هیوادارم پشتگری لێ بكەن .؟؟؟؟ رابەر ئەحمەد هاوولاتێكی خەلیفانە دەڵێت" 48 ملیۆنەكەی خانە بازگانیەكەی  پەرلەمان لە ڕاستیدا من پەرلەمان بە خاڵێكی كۆكردنە وەی بازرگانە بێویژدانەكان دادە نێم و  بە دوور لەو كارانەی پێویستە پە رلەمانێكی ئەوڕوپی بیكات، پێویستە ئە وە بزانین نەك ڕەوا نیە، بە ڵكو تاوانێكی مەزنە پەرلەمان ببێتە شوێنی خۆ دەو ڵەمەندكردن، هەڵبەت خاڵی نەبووە لە مرۆڤی ڕەسەن و دلێر، بەڵام ڕەسەن ئەوەیە میللەتە ستەم دیدە كەی و ڕەش و رووتی هاووڵاتیان و پرسی فەرمانبەران و خوێن ڕشتنی پێشمەرگە قارەمانەكانی لە پێش چاو بێت  لە ساتە سەخت و  شادییە كانیدا، نەك لە یادی نیە گاڵتە بە پیرۆزیە كانیشی ئەكات، لە ژێر دروشمە درۆینە ئەچنە پەرلەمان و بە بیانووی كات نە بوون خۆیان لە چاوپێكەوتنی خەڵكی ئەدزنەوە، رابەر زیاتر گووتیشی" جێگایی نیگەرانیە ڕۆژ بە ڕۆژ سەمرەی زۆر تر لە وڵاتەكەم ڕوو ئەدات و هەر وەك بینیمان بێ ئاست و ناشیاوەكان سەركە وتوتر بوون بۆ پەرلەمان لە ئاستدار و شیاوەكان، بەداخەوە لە كوردستان سیاسەت بۆ دوو شت بە كاردێت  درۆو و دراو كەچی لە ووڵاتە ڕۆژ ئاواییەكان سیاسەت زۆر بە پیرۆزی دەنرخێندرێت كەچی لەم ووڵاتە ئۆڵگاریشیەو تورانی و ستەمگەرەدا لە ژێر دروشمی دیموكراسیەت گەوجاندن و فریودان و كۆیلە بەرهەم دێنن، مەبەست لە ئۆڵگاریشی ئەوەیە تەنها لە پێناو كەسە دەسەڵاتدارەكان كاردەكەن وە ستەمگەریش بریتییە لەو دەسەڵاتەی تەنها بیر لە بەرژەوەندیەكانی دەكاتەوە، لە تورانیش بەواتایی ئەوە گشت دەسەڵاتەكان بەدەست گروپێكی دیاریكراوە بێت بە شیاوی هیچ كە سێكیتری نەزان، بۆیە هەرێمی كوردستان لە ئێستاو لە رابردوو كۆی سیستەمەكەی سەقەت و دەبێت پێداچونەوێكی باش بەسەرجەم دامەزراوەكانی بكرێت، بۆ ئەوەی لەمەو دوا گوزەرانی خەڵك باشتر بێت ئەو بڕە پارەیەی بۆ پەرلەمانتاران خەرج دەكرێت بە كارەسات ناوی دەبم بۆیە دەكرێت لەو خولی داهاتوو گۆڕان كاریێك رووبدات لە باشوری كوردستان. ؟؟؟؟ محەمەد سەدیق هاونیشتیمانێكی سۆرانەو دەڵێت" بە بۆ چوونی خۆم ئەو پرسە پرسێكی بچوكە لەناو پرسێكی گەورە لە كوردستان كە ئەویش پرسی دادپەروەرییە، لە حوكمڕانی ۲۷ساڵەی كورد لە هەرێمی كوردستان بە بەرنامە كار لەسەر دژی پرسی دادپەروەری كراوە هەر بۆیە لە ئەنجامی فەرامۆشكردنی ئەو پرسە هەرێمی كوردستان تووشی ئەو هەموو قەیرانە سیاسی و ئابوری و كۆمەڵایەتی بۆتەوە، بۆیە پێموایە دەبێت ڕەخنەی جدی و ناڕەزایی لەسەر پرسی دادپەروەری بێ نەك موچەو خانەنشینی پەرلەمانتاران، مەبەستم ئەوە نیە كە بلێم ئەو ٤٨ ملیۆن دینارەی بۆ هەر ئەندام پەرلەمانێك تەرخان كراوە ڕەوایە لای من نەك ٤٨ ملیۆن دینار بەڵكو ٤٨ دیناریش بە فیڕۆدان و تەخشان و پەخشان كردنی ئەو پەڕی گەندەڵیەو جۆرێكیشە لە بەدئەخلاقی، بەڵكو پێموایە ئەو هەموو حاڵەتانەو دیاردانە لە نەبونی عەدالەت هاتونەتە كایەوە، بۆیە بە ڕای من پێویستمان بە سیستەمێكی نوێی حوكمڕانیەكی تازەو عەقلیەتێكی نوێ هەیە چونكە سیستەمی حوكمڕانی ۲۷ ساڵ نەیتوانی نەخشەو پلانی تۆكمەو كارای هەبێت بۆ ئیدارەدانی سەرجەم سێكتەرەكانی ژیان، لە لایەكی تریش من وا هەست دەكەم بەرنامەیەك هەیە بۆ شكاندنی شكۆی پەرلەمان و پەڕلەمانتار و بێ بایەخ كردنی، چونكە ئاشكرایە لە هەر وڵاتێكی دیموكراتی پەرلەمان گەورەترین دەزگای سیاسی و یاسادانان و چاودێریە، بۆیە هەوڵێك هەیە بۆ شكاندن و سوككردنی سەنگی پەرلەمان و ناشیركردنی پەرلەمانتار، محەمەد زیاتر گووتیشی"ئەو 48ملیۆن دیناری پەرلەمانتار كێشەیەكی ترەو سەری هەڵداوە ئەمجارە زۆرینەی هەرە زۆری پەرلەمانتارەكان بەوانەی ئۆپۆزسیۆنیشەوە بەشداریان لەم بێ نرح كردنەی خۆیان كردوە، لە ئێستادا دۆخێك لە هەرێم دروست بووە تێدا لە چاوی هاووڵاتیانەوە پەرلەمان بووە بە سوكترین دەزگای سیاسی لە مێژووی سیاسی ئێمەو پەرلەمانتاریش بووە بە سوكترین كەسایەتی سیاسی و كۆمەڵایەتی.؟؟؟ رێبوار خرواتانی هاووڵاتێكی هەریرەو دەڵێت" پەرلەمانتارانیش مرۆڤن و پێویستیان بەژیان هەیە، بەڵام ژیانێك لەسەر حسابی ژیانی خەڵك نەبێت لەكاتێكدا كە  ئێمەی هاووڵاتی كەوتوینەتە نێو جەنەجالی ژیان كە بەدەست دەیان كێشە دەنالێنین و زۆربەی خەڵك توشی نەخۆشی دەرونی بووە، كە سەرچاوەی ئەو هەموو ناخۆشیانە لایەنی ئابوریە، ئەو ئابوریەی دەبوایە پەرلەمانتار  خۆی لە چارەسەر دۆزیبایەوە، لەكاتێك كە ئەوان بەناو نوێنەری خەڵكن، بەڵام جێگای نیگەرانیە ئەوان لەناو ئەو هەموو نەهامەتیەی خەڵك هەستاون بە ڕازیبون بەو پارەیەی كە هیچ ئاینێكی ئاسمانی و زەویش قبولی ئەو غەدرە ناكات كە ئەوان لەمیلەتی خۆیان دەكەن، بۆیە خەڵك لێیان توڕەیەو مێژووش ڕەحمیان پێناكات و رۆژێك دادێ ئەو باجە دەدەن.
كەیفی جەلال  پیشەی ماموستایە لە شەقڵاوە گووتی" لە كاتێكدا ژیان و گوزەرانی خەڵكی كوردستان زۆر خراپە لە كۆتا خولی چوارمی پەرلەمانین ٤٨ملیۆنەكەی پەرلەمانتاران وەزیران  ئێمەی هاووڵاتی بێزار كردوە، زۆربەی خەڵكی كوردستان داوا دەكەن وەری نەگرن چونكە ناكرێت هەر چوار ساڵ جارێك ئەم هەموو ئەندام پەرلەمان و وەزیرانە خانەنشین بكرێن بارگرانیێكی زۆر لە سەر بودجەی گشتی ووڵات دابنێت و هەر یەكێكیان زیاتر بە شەش ملیۆن دینار خانەنشین بكرێن، لە كاتێكدا فەرمانبەرێكی ئاسایی زیاتر لە 30 ساڵ خزمەتی هەبێت و بە 230 هەزار دینار خانەنشین بكرێت كە جیاوازیێكی یەكجار زۆرە هەم لە بڕی پارەكەیان هەم لە ساڵی خزمەتیان، پەرلەمانتار ئەبێ نوێنەری راستەقینەی گەڵ بێت نەوەك نوێنەری گیرفان و بەرژەوەندی خۆی، پەرلەمان لەو چوار ساڵەی هیچ یاسایێكی ئەوتۆی دەرنەكرد كە سوودی هەبێ بۆ هاووڵاتیان نەشی توانی چاودێرێكی باش بێت بەسەر كارەكانی حكومەت نەیتوانی حكومەت ناچار بكات  بودجە بێنێتە پەرلەمان، لە كاتێكدا حكومەت بڕیاری چارێگە موچەیدا پەرلەمان هەلوێستێكی ئەوتۆی نەبوو لە سەر ئەم بڕیارە، بۆیە هەرچی زووە پێویستە ئەم بەهەدەردانەی سامانی گشتی ووڵات رابگیرێت ئەم بڕە پارەیە لە بەرژەوەندی گشتی خەرج بكرێت.