Share on facebook
پەروەردە و فێركردن
یەک شەممە, 02 کانونی یەکەم 2018 09:59

سابیر قادر روستایی

لەگەل پێشكەوتنی جیهان زانست و خوێندن و فێركردن بەرەو پێش دەروات و وڵاتان پێشبركێی بەرەو پێش بردنی زانستن لە بوارە جیاجیاكانی ژیان و تەكنەلۆجیا و بایەخی سەرەكیان بۆ فێركردن و پر زانست كردنی  منداڵ و خوێندكارانیان، وەلێ گەر ئاورێك لە زانست و فێركردن بدەینەوە لە باشووری كوردستان و سنوری دەسەڵاتی حكومەتی هەرێم  دەبینین زانست و خوێندن و فێركردن  تەنانەت مەڵبەندی خوێندنیش كە قوتابخانەییە  بێ بایەخ بوونە یان بێ بایەخ كراون و  لەمەش حكومەت دەوری سەرەكی بینیووە كە چارەنوسی زانست و فێركردن بەو قۆناغە بروات، دوای ئەوانیش لێپرسراوانی قوتابیان  و چینی ماموستا و سەرپەرشتیاران و خودی فێرخواز و قوتابیانیش لەمە بەدەر نین. لێرە ئاماژە بە ھەندێ شت دەدەین كە هەریەكە لەم چینانە رۆلیان چیە لە كەم بایەخ كردنی خوێندن.

سەرەتا حكومەت بە چەند خالێك رۆڵی هەیە:

١- كەم و كوری لە مەنهەج و سیستەمی خوێندن لە زۆرینەی قوناغەكانی خوێندن لە بنەرەتی تا زانكۆ.

٢-  بێكاربوونی رێژەی زۆرینەی دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكان كە كاریگەری راستەوخۆی لە سەر خوێندكارانی گشت  قۆناغەكان دەبێت.

٣- دایبن نەكردنی ژیانێكی شایستە بۆ ماموستایان كە كاریگەری لەسەر پرۆسەی پەروەردە و فێركردن دروست كردووە.

٤-  كەمی قوتابخانە و زۆری قوتابی لە پۆلدا. هەرچی دایك و باوكی فێرخوازان و سەرپەرشتیارانیان لە بی بایەخ كردنی  زانست ئەوەییە، كە فێرخوازانیان  پشت گوێ خستووە لە رووی لێپرسینەوە لەسەر فێر بوون و پەروەردە و گرینگترینیان  پشت گوێ خستن و بەدوادانەچوون بۆ لێپرسینەوە لە ئاستی زانستی  قوتابی  و تەنانەت لە یەك سالی خوێندن بۆ یەك جاریش سەردانی قوتابیەكەیان ناكەن و هاوكار نەبوون لەگەل ماموستا و كارگێرانی قوتابخانە لە رووی پەروەردەكردنی فێرخواز.

ماموستا و سەرپەرشتیار و كارگیرەكانی بواری پەروەدەش لەم كەمتەرخەمیە بێ بەش نین كە  سەرەكی ترینیان  بۆ خودی ماموستا دەگەرێتەوە ئەویش لە چەند خالێك  كۆدەبیتەوە :

١-  گرینگی نەدان بە ئاستی زانستی  خۆی وەك ماموستا.

٢- گرینگی نەدان بە خوێندنەوە و بابەتی هەمەجۆر .

٣- نەگەیاندنی بابەت وەك خۆی یان پشت گوێ خستنی.  ەییی جگەلەمانە قوتابی و فێرخوازیش دەورێكی سەرەكی هەیە لە كەم بایەخ كردنی خوێندن و لەمەش بە پشت گوێخستن و هەوڵ نەدان بۆ خۆ پر زانست كردن دەست پێ دەكات و هەلە تێگەیشتنیان لەوەی كە خوێندن تەنها بۆ دابین كردنی گوزەرانی ژیانە و  لەو بارەی كە حكومەت و دەوروبەر و ماموستاش تەنانەت بەسەریان سەپاندوون كە هەول بدە ببیتە دكتۆر تا عیادە بكەیتەوە و پارە و داهاتێكی باشت دەست كەوێت وا رانەهێنراون كە ببن بە دكتۆر تا ژیانی هەزاران كەس لە مردن رزگار بكەن و بۆیە قوتابیش وا فێركراوە كە بەلێ خوێندن بۆ ئەوەییە  دەرچیت نەك پر زانست بیت  و موچەت هەبێت و ژیانی خۆتی پێ بسورێنێ بۆیە زانست لە كەمی داوە و جگە لەمەش كاریگەری دانەمەزاندن و دۆزینەوەی كار بۆ دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگا كان لەسەر قوتابی هەیە  كە وایان لێ دەكات بایەخ بە خوێندن نەدەن و زۆر لەقوتابیانیش هەر لە قۆناغی ئامادەیی هەولی دامەزراندن دەدەن و موچە هەلدەبژێرن و واز لە فێركردن و زانست دەهێنن...

بۆیە دەبێت حكومەت پێداچوونە بە شێوازی دامەزراندن بدات و مەنهەج و كەم و كورییەكانی بواری خوێندن بە بەستنی گۆنگرەی پەروەردەی یان سالانە كۆنفرانسی پەروەردەی ببەسترێت بە ئامادەبوونی رێژیەكی زۆری ماموستا و كارگێرانی قوتابخانە  و گرینگی دانی زیاتر بە ژیانی ماموستا و لەهەمان كاتیش راگەیاندن كاران رۆلیان زیاتر بێت لە هوشیار كردنەوەی قوتابی و سەرپەرشتیارانی قوتابی.  بۆیە بواردی پەروەردە و فێركردن پیویستی بە هەماهەنگی گشت چینەكان هەیە تا لەرووی زانست پێشڤەچوونی گەورە بەخۆیەوە ببینێت ...