Share on facebook
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پرسە نامەیەك ئاراستەی خانەوادەی جۆرج بوش دەكات
دووشەممە, 03 کانونی یەکەم 2018 06:20

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە بۆنەی كۆچی دوایی جۆرج بوش، سەرۆكی پێشووتری ئەمریكا، پرسەنامەیەك ئاڕاستەی خانەوادەكەیان دەكات.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە بۆنەی كۆچی دوایی (جۆرج بوش) پرسەنامەیەك بڵاودەكاتەوەو ئەوە دەخاتەروو "گەلی كوردستان ڕێز و پێزانینێكی زۆری بۆ ڕۆڵی سەرۆك بوش خەیە كە ساڵی 1991 ڕۆڵی سەرەكی لە سەپاندنی ناو‌چەی دژەفرین لە هەرێمی كوردستان بینی و خەڵكی كوردستانی لە ستەم و دوژمنكارییەكانی ڕژێمی بەعس پاراست، دەشڵێت "سەرۆك بوش هەردەم بە ‌زیندوویی لە یادەوەریی گەلی كوردستاندا دەمێنێتەوە.