Share on facebook
ڕای هاووڵاتییانی دەڤەری سۆران لەسەر سەردانەكەی سەرۆك بارزانی بۆ بەغدا
دووشەممە, 03 کانونی یەکەم 2018 15:04


زێرەڤان جەوهەر– سۆران

لەماوەی رابردوودا سەرۆك بارزانی بەیاوەری شاندێكی باڵای سیاسی كوردی سەردانی بەغدای كرد, لەم سەردانەشیدا چەندین دیدار و كۆبۆنەوەی گرنگی لەگەڵ سەركردە باڵاكانی عێراق ئەنجام دا, لەدوای كۆبۆنەوەكانیش بارزانی گەشبینی خۆی رایگەیاند لەسەر ئەم دیدار و كۆبۆنەوانەوە, مسعود حەیدەر ئەندامی  شاندەكەی سەرۆك بارزانی  لە ئەكاونتی تایبەتی خۆی لە فیسبووك دەنووسیوێتی" لەهەموو كۆبۆنەوەكاندا سەركردە عێراقییەكان ئەو عەقیقەتەیان دووپات دەكردەوە كە ( سەرۆك بارزانی ) لەكوێ بێت چارەسەری كێشە لەوێیە, دوای دەستپێشخەریشیان لە سەرۆك بارزانی كردوە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان", دەشڵێت" ئەنجامی ئەم سەردانە وادەبێت كە كێشەی دارایی هەرێم نەهێلێت و و پاشكەوتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمیش بەتەواوی نەمێنێت"

"ئەم سەردانی سەرۆك بارزانی بۆ بەغدا كاریگەرییەكی بنەرەتی دەبێت لە سەر پرۆسەی سیاسی لە عێراق ، چونكە بارزانی بێجگە لە كەسایەتی كاریزمایی خۆی ، وەك سەرۆكی پارتی دێموكراتی كوردستان پارتەكەی لە هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەركەوتنێكی گەورەی بەدەستهێنا و لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانیش توانیویەتی زۆرینەیەكی باش مسۆگەر بكات". ئەمە دەستپێكی قسەكانی قووتابییەكی  قۆناغی چوارەمی بەشی یاسای زانكۆی سۆرانە بەناوی اسماعیل گوێزلینگەیی ئەو دەشڵێت" بارزانی یەكێكە لە كارەكتەرە بنەرەتیەكانی بڕیاری سیاسی لە عێراق، هەرێمی كوردستان لە دوای 2014 بەهۆی سەرهەڵدانی رێكخراوی تیرۆرستی "داعش" و شەری دووساڵەی لەگەڵ داعش لەلایەك و لەلایەكی تریش بەهۆ بڕینی بەشە بوودجەی هەرێم لەلایەن بەغدا خەڵكی كوردستان تووشی نارەحەتی زۆر هاتن ,لە ئێستادا كە لە عێراق باروودۆخێكی نوێ هاتۆتە ئاراوە پێویستی دەكرد لە لووتكەی دەسەڵاتی سیاسی هەرێمی كوردستان بەشدارییەكی كارا هەبێت لە دووبارە رەسم كردنی سیاسەتی حكومەتی عێراق ، خواستی عێراقیەكانیش لە شێوازی پێشوازی كردنی سەرۆك بارزانی رەنگی دایەوە. لەبەرئەوەی بارزانی ئێستا وەك رێبەرێكی نەتەوەی نوێنەرایەتی راستەقینەی میللەتی كورد و هەرێمی كوردستان دەكات ، بۆیە گەشبینم كەلە چەند مانگی ئایندە كاریگەرییەكانی سەردانی بارزانی دیاردەكەوێت وەك چارەسەركردنی كێشەی شایستەداراییەكانی خەڵكی كوردستان لە بوودجەی حكومەتی فیدراڵی و كێشەی ناوچە كێشە لەسەرەكان و پرسی نەوت و گاز ئەوانی تر" .دەریاز عەلی گوانی یەكێكی تربوو لەو كەسانە كەلەسەر سەردانەكەی سەرۆك بارزانی قسەی بۆ زاری كرمانجی كردو و گووتی" چاوەڕوان دەكرێ سەردانی سەرۆك بارزانی كاریگەری ئەرێنی دروست بكات لە سەر پەیوەندی نێوان هەرێم و بەغدا و ناوچەكە چونكە بارزانی سەرۆكی گەورەترین حزبی كوردستان و عێراقە بە پشتبەستن بە ئیرادەی گەلی كوردستان سەردانی بەغدای كرد وەك زەعیمێكی گەورە تەماشا كرا و پێشوازی لێكرا لەلایان سەركردە عێراقیەكان , ئەمریكاش دڵخۆشی خۆی ڕاگەیاند بەو سەردانەی بارزانی. دوای تێكچوونی پەیوەندی نێوان كوردستان و بەغداد نەمانی متمانە لە نێوان هەردوولادا  بەهۆی سیاسەتە چەوتەكانی عەبادی و هندێك لایەنی سیاسی ناوخۆی سەرۆك بارزانی بۆ گێرانەوەی متمانە سەردانی بەغدایی كرد لەگەڵ سەركردەكانی عێراق كۆبویەوە ,وەك جەنابیشان فەرمووی سەردانەكان ئەرێنی بون  ئومێد هەیە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان, هەروەها  ستایشی  سەرۆك وەزیرانی نوێی عێراقی كرد وپێیوا بوو كە عادل عبدلمەهدی شەخسێك نییە كە بیەوێت خەڵكی كوردستان ئەزیەت بدات, بارزانی دووپاتی كردەوە ئەو واقعە داگیركاریەی بەسەر كەركوك دا سەپێنراوە جێگایی قبوڵ نییە دەبێت كەركوك ببێتە نمونەی پێكەوە ژیان بەڵام لەسەر ناسنامەی كوردستانی بونی كەركوك موساوەمە ناكەین, پێم وایە دوای سەردانەكەی سەرۆك بارزانی گۆڕانكاری گرنگ لە پەیوەندیەكانی نێوان كوردستان و عێراق ڕووبدات لە ڕووی سیاسی و ئابووریەوە" عبدلسلام صالع كە پیشەی دوكاندارە و لە قسەكانی گەشبینم و دڵخۆش دیارە بەم سەردانی بارزانی بۆ بەغدا و پێشی وایە" ئەم سەردانەی سەرۆك بارزانی گرنگی و بایەخەكی زۆری پێدرا نەك تەنیا لە نێوخۆی عێراق و هەرێمی كوردستان بەتەنیا بگرە لە ناوەندە هەرێمییەكان و نێودەوڵەتییەكانیشەوە گرنگی بەم سەردانەی بەرێزیان درا, هەروەها دەرگایەكی نوێیە بۆ بەئاشتی چارەسەركردنی كێشەكانی عێراق بەگشتی و كێشەكانی نێوان بەغدا و هەولێر بەتایبەتی .سەركردە و لایەنە سیاسیەكانی عێراقیش چ ئەوانەی دۆستی كوردن چ ئەوانەی دۆژمنی كوردن زۆر بە تامەزرۆیەوە دیداریان لەگەڵ سەرۆك بارزانی ئەنجام دا و بەڕاگەیاندنەكانیشیان ووت سەرۆك بارزانی یەكێكە لە سەركردەی گەورەی ناوچەكە و جیهان دەتوانێت كێشەكان چارەسەر بكات ،ئەم سەردانەشیان بە دەرگایەكی نوێ و دۆزینەوەی ڕێگای تازە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان دادەنا.بێگۆمان زۆر زۆر گەشبینم بەم سەردانەش بۆ بەغدا چونكە سەرۆك بارزانی هەمیشە كلیلی چارەسەریەكانی پێیەو ڕۆل و پێگەیەكی زۆر بەهیزی هەیە و ڕابڕدووش شاهیدی دەدات كە زۆربەی كێشەكانی نێوان بەغدا و هەولێرە بگرە كێشەكانی عێراقیش چارەسەركردووەو، بەغداش زوو ئەوەی ڕاگەیاندوە كە بۆ پرسی كورد و مافەكانی ئێمە جگە لە بارزانی كەسی تر شك نابەین تا تەعاملی لەگەڵ بكرێت .لەڕووی زامن كردنی مافە دارایەكانیش بێگۆمان بەغدا زوڵمێكی گەورەی كردووە  لە ڕووی مافە دارایەكانی گەلی كورد  جەنابی سەرۆكیش  هەمیشە ڕازی نابێت  ئەمجارە وەك پێشو مافە دارایەكانی  كوردستان ببڕدرێن" .