Share on facebook
گومرگی سه‌ر جگەرەی ھاوردە بەڕێژەی %١٠٠ زیاد دەكرێت
سێ شەممە, 04 کانونی یەکەم 2018 16:39

دەقی ئاگاداریه‌كه‌:

ئاگاداری گشت کۆمپانیایەکان و بازرگانان و پیلەوەرانی دەکەینەوە ئاماژە بە نوسراوی وەزارەتی دارایی و ئابوری، بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگ ، بەڕێوەبەرایەتی ووردبینی و پێناسە،دیاری کردنی بەھا ژمارە (١٨٩٧٤) لە (٢٠١٨/١١/٢٨) لەبەر بەرژەوەندی گشتی وپاراستنی بەرھەمی ناوخۆ و ھاوتاکردنی ڕەسمی گومرگی جگەرە لە ھەردوو گومرگی ناوەند و ھەرێمی کوردستان، بڕیاردرا بە زیادکردنی ڕەسمی گومرگی لەسەر جگەرەی ھاوردە بە ڕێژەی ‌(۱۰۰٪)‌ ئەم بڕیارە لە بەرواری ( ٢٠١٩/٢/١٤) دەخرێتە بواری جێ بەجێکردن.

ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەرێوەبەرایەتی گشتی گومرگی ھەرێم.