Share on facebook
ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر وەرگەڕا
سێ شەممە, 04 کانونی یەکەم 2018 19:08

زاری كرمانجی-سۆران: ئێوارەی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێك جۆری كیا بارهەڵگر، لەرێگای سەرەكی گەلی عەلی بەگ وەرگەڕا.

بەپێی راگەیاندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 4-12-2018 ئۆتۆمبێلێكی جۆری (كیا بارهەڵگر )  وەرگەڕاو شۆفێرەكە رزگاری بوو، بەڵام زیانی زۆری ماددی بەر خاوەنەكەی كەوت".

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران، داواكاریش بوو لە شۆفێران، پابەندی یاساكانی هاتووچۆبن، لەپێناو سەلامەتی خۆیان و هاووڵاتییان، بەتایبەتی لە كاتی باران بارین و كەش و هەوای نا لەبار.