Share on facebook
پۆلیسی سۆران: هەواڵی دەستگیری كردنی سێ‌ تۆمەتباری بە برێك پارەی ساختەوە راگەیاند
چوار شەممە, 05 کانونی یەکەم 2018 07:24

زاری كرمانجی-سۆران: لەپرێس كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران، هەواڵی دەستگیركردنی چەند كەسێكی بە دۆلار و پارەی ساختە ئاشكرا كرد.

رائید سەعدون نەبی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران، ئەمڕۆ چوارشەممە 5-12-2018  لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، رایگەیاند: " دوای وەرگرتنی زانیاری لەلایەن پۆلیس و هێزە ئەمنییەكانی سۆران، كە كەسێك ویستبووی پارەو دۆلاری ساختە لەبازاڕ ساغ بكاتەوە، دوای بەدواداچونی هێزەئەمنییەكانمان توانرا لەسەرەتاوە لە رێگەی كامیڕای چاودێری كەسێك دەستگیر بكرێت، ئەویش لەلای خۆیەوە ناوی چەند كەسێكی دیكە دەدات و لە ئەنجامدا (3) تۆمەتبار دەسگیر كران و رادەستی یاساكران".

ئاماژەشی بەوەدا "ئەم تۆمەتبارانەی كە دەستگیر كراون، بە تەمای ئەوە بوونە بڕە پارەیەك و دۆلاری ئەمریكی ساختە، لەبازاڕەكانی كوردستان ساخ بكەنەوە، لە داهاتوشدا زانیاری زیاتر دەخەینە روو.