Share on facebook
هاووڵاتیەكی سنورى خەلیفان كوژرا
پێنج شەممە, 06 کانونی یەکەم 2018 16:26

زاری كرمانجی-خەلیفان:  لە گوندی كەلەكین سەربە شارەدێی خەلیفان، بەهۆی كێشەی دوژمندایەوە كەسێك كوژرا.

رائید سەعدون نەبی هاودیانی، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران، رایگەیاند: "ئەمڕۆ پێنج شەممە 6-12-2018 لەگوندی كەلەكین سەربە ناحیەی خەلیفان، هاووڵاتییەك بەناوی (س-ا-ع) تەمەن 35 ساڵ، گوایە لەلایەن دوو كەسەوە بەهۆكاری دوژمنداریەوە كوژراوە، بۆ دڵنیابوون لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس و هێزە ئەمنیەكان بەردەوامە".

بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران، ئەوەش دەخاتەروو: "تۆمەتبارەكانی ئەم رووداوە تائێستا  دەستگیر نەكراون و رێكاری پێویست گیراوەتەبەر.