Share on facebook
كۆمەڵەی پەككەوتووانی سۆران شوێنێك بۆخزمەتی خاوەن پێداویستیەتایبەتیەكان
سێ شەممە, 18 کانونی یەکەم 2018 07:31

بەرەڤان شاكر- سۆران:

دوای راپەڕینی سەرتاسەری كوردستان و دامەزراندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان، هەر زوو بیروكەی دامەزراندن و جێبەجێكردنی كاری خێرخوازی دروست بوو، یەك لەو كارە خوبەخش و خێرخوازانە كۆمەڵەی پەككەوتووەكای سۆرانە، كۆمەڵەی پەككەوتووەكانی سۆران لە ساڵی 1999 موڵەتی دامەزراندن و كاركردنی لای حكومەتی هەرێمی كوردستانی وەرگرتووە، نێچیرڤان عەبدولواحید كوڕی سەرۆكی كوچكردووی كۆمەڵەكە بۆ زاری كرمانجی هاتە دوان و گووتی"دوای دامەزراندن كۆمەڵە لە رێگەی عەبدولواحید گوانی وەك سەرۆكی كومەڵە دەست كرا بە كۆكردنەوەی هاوكاری دارایی بۆ ئەنجامدانی چەندین چاڵاكی و پڕۆژەی هاوكاری، لە ناو پڕۆژەكاندا پڕۆژەی كردنەوەی بنكەیەكی تەندروستی و سەنتەرێكی راهێنانەوەی منداڵان و سەنتەری چاراسەری سروشتی هەبوو، خۆشبەختانە توانرا بە پاڵپشتی گروپی زەیتونی كووری باڵەخانەیەك بۆ كۆمەڵە دابمەزرێنرێت"

نێچیرڤان بەردەوام بوو و گووتی" لە ئێستادا  لە كۆمەڵەدا بنكەیەكی تەندروستی زەیتوون هەیە لەگەڵ سەنتەری راهێنانەوەی منداڵان و سەنتەری چارەسەری سروشتی، كەوا پەككەوتووان و خاوەن پێداویستیە تایبەتیەكان دەتوانن سودی لێوە ببینن"

سەبارەت بە كار و چالاكیەكانیان گووتی"هاووڵاتیان بەردەوام دەتوانن بۆ دابینكردنی پێداویستیە تەندروستیەكانیان سوود لە بنكەی تەندروستی زەیتوون وەربگرن، بەردەوامیش منداڵان لە سەنتەری راهێنانەوەی منداڵان و سەنتەری چارەسەری سروشتی راهێنانیان پێ دەكرێت"

زیاتر گووتی"ئەو منداڵانەی مەنگوڵن یاخوت بیر كۆڵن یاخوت نەخۆشی ئوتیزمیان هەیە هەر لە تەمەنی منداڵیەوە دەهێنرێتە لامان، لەلایان توێژەرانی دەروونیەوە هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی منداڵەكان دەكرێت، بە پێی سیستەمێكی دەروونی راهێنانیان لەسەر چوونیەتی هەڵسوكەوتكردن لەگەڵ دەوروبەرپێدەكرێت.

سەبارەت بە تەمەنی منداڵەكان گووتی"تەمەنی منداڵەكان هەرچی بچوكتر بێت زیاتر سوود لە ڕاهێنانەكان دەبینن"

برای منداڵێكی مەنگۆڵیش دەڵێت"دوای راهێنانەوەی براكەم لە سەنتەرەكە سودێكی زۆری لێوە بینیوە، چونیەتی هەڵسوكەوتكردنی لەگەڵ دەوروبەر زۆر باشتر بووە"

سەبارەت بە پاڵپشتە دارایەكان سەرۆكە كار بەرێكەرەكە گووتی"بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی بەردەوام پێداویستیەكان بۆ بنكەی تەندروستی زەیتوون دابین دەكرێن، بە هەبوونی چەند شوێنێكی بەكرێ دراوی كومەڵە دەتوانرێت خەرجی راهێنان و موچەی كارمەندان دابین بكرێت و  بەردەوامیش خێرخوازان هاوكاری دارای بۆ كۆمەڵە دەنێرن.