Share on facebook
ئایا لەڕاستیدا ژیان دووبارەیە؟
دووشەممە, 24 کانونی یەکەم 2018 07:38

 

هاوكار عوسمان سدر

سەرچاوەی نیگەرانی و نائارامی زۆربەی مرۆڤی ئەوسەردەمە، ئەو هەستەیە كە ژیان دووبارەیە، بەڵام ئایا لەڕاستیدا ژیان دووبارەیە؟ لەیەكێك سیمینارەكان هەمان پرسیار ئاڕاستەی بیرمەندی هندی كریشنا مۆرتی كرا .لەوەڵامدا گووتی: كاتێك ئێوە سەیری ڕووبارێك دەكەن هەمان ئەو ئاوەیە ،كە دوێنێ گوزەری كردووە؟ لەڕاستیدا هەمان ئاو نییە، هەروەك چۆن ژیانی ڕۆژانەی ئێمەش بەهەمان شێوە هەست دەكەین ڕۆژەكان دووبارەن ، لەكاتێكدا ئەوڕۆژەی كەتێیدایت لەڕووی گەردوونزانی و ڕێكەوتەوە هەرگیز دووبارەنییە و دووبارەش نابێتەوە. بۆیە زۆربەی جار ژیان یەكسان دەكرێت بە خودی كات،چۆن كاتەكانت ، ڕۆژەكان، ساڵەكانت، بەڕێكردووە ئاوا ژیاویت. مرۆڤ كات و تەمەنی لەچیدا بەسەربردبێت ئەولایەنە دەبێتە چەق و سەنتەری ئەوكەسە ،هەر ئەوشتەش پێناسی كەسەكەت بۆ دەكات،چەندەها جۆری هەیە لەوانە:

یەكەم: هەیە هەموو تەمەن و كاتەكانی مامەڵەی بازرگانییە ، ئەگەر لێشی بپرسی ژیان چییە ، ئەڵێت بازرگانییەكی باشت هەبیت.

دووەم:هەیە كات و ساتەكانی بریتیە لە خوا پەرستی ژیان لەدیدی ئەودا بەجێهێنانی ئەركە ئایینیەكانە.

سێیەم: هەیە هەموو كاتەكانی خواردن و غەریزەیە ، ژیان لەدیدی ئەوانە ، خواردن و غەریزەیە.

چوارەم: هەیە هەموو ساتەكانی تەماشاكردنی ژیانی خەڵكە لەڕووی ماددە و مۆدێل..هتد ژیان لەدیدی ئەوانە باشترین مۆدێلی سەیارە و جل و بەرگ ،

پێنجەم: هەیە ڕۆچووە لەكارو پیشەی خۆیدا، ژیان لەدیدی ئەوانەدا سەركەوتنە لەكارەكاندا. بۆچی هەست بە دووبارەیی ژیان دەكەین؟ چەندەها هۆكاری سەرەكی هەیە، باوترینیان سەرقاڵبوونی مرۆڤە بەڕۆتین و كارەلاوەكییەكان، فەرامۆشكردنی ستراتیژ و شتەسەرەكییەكانی ژیان، بەمەش مرۆڤ دەبێتە تەماشاچی ژیان ، وەك كەسێك بەدرێژایی ژیان لەسەر كورسی دانیشتبێت سەیری بوون بكات،

شەشەم: زۆر بەی خەڵك یەك جۆر تێڕوانینیان بۆ ژیان

حەوتەم: زۆربەی خەڵكی بەدوای خۆشی دەگەڕێت نەك ئاسودەیی، چونكە خۆشی دەرەكیە و بۆهەمووكەس وەك یەكە.

هەشتەم: ژیانی باش بەتێروانینی ڕێژەی زۆری خەڵك تەنها خانوی بەرز و مۆدێلی بەرزە، لەكاتێدا ئەوانە ئامانجی كۆتایی مرۆڤ نین، بەهەموو ئەوانەش بگەیت هێشتا داواكارییەكان تەواونەبوون.

نۆیەم:دابینكردنی گشت پێدایستیەكانی مرۆڤ شتێكی مەحاڵە، ئەگەر بەهەموو شت بگەین زیاتریش ژیانمان بەرەو دووبارەیی دەچێت. چۆن وابكەین ژیانمان دووبارە نەبێت؟ ــ بەلابردنی هۆكارەكانی سەرەوە.

دەیەم:ڕۆچوون لەژیان و پیشەی خۆت.

یازدەم: سەیرنەكردنی ژیان لەدیدی ئەوانی تر.

دوازدەم: پەیوەندی بەهێز و سازان لەگەڵ خودی خۆمان .

سێزدەم: شتێك هەبێت لەپێناوی بژیت و هیوای بۆبخوازیت.