Share on facebook
عەلی عەونی "ئەوانەی خیانەتی شانزەی ئۆكتوبەریان كرد, لایان ئاساییە كە هەڕەشەی دوو ئیدارەیی بكەن
یەک شەممە, 06 کانونی دووەم 2019 10:28

زاری كرمانجی-سۆران: ئەندامێكی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان، رایدەگێنێت، ئەوانەی هەڕەشەی دوو ئیدارەیی دەكەن، ئەمە خیانەتە لە خوێنی شەهیدان و ماندووێتیی پێشمەرگە و قوربانیدانی كوردستانیان.

عەلی عەونی، ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاوی كردۆتەوە "ئەگەر لەناو یەكێتی نیشتمانی، هەندێك كەس دژی لێدوانی مەحموود سەنگاوی لە راگەیاندندا هەڵوێستیش وەربگرن, ئەمە گەمەیە و رۆڵ دابەشكردنە. هەموویان یەكدگیرن لەسەر ئەوەی (ئەگەر وەك ئێمە نەبێت, تێكی دەدەین). ئەگەر داوا دەكەن حكومەتی نوێی كوردستان، لەسەر بنەمای پەنجا بە پەنجا پێك بێت, ئەی ئیتر هەڵبژاردن و ماندوو كردنی خەڵكی دڵپاكی كوردستان بۆ چییە، بۆیە دەڵێم، ئەوانەی هەڕەشەی دوو ئیدارەیی دەكەن، ئەمە خیانەتە لە خوێنی شەهیدان و ماندووێتیی پێشمەرگە و قوربانیدانی كوردستانیان".

ئاماژەشی بەوەداوە "خەڵك دەزانێت ئەوانەی خیانەتی ستراتیژیی شانزەی ئۆكتوبەریان كرد و كەركووك و نیوەی كوردستانی بە رێككەوتنێكی گوماناوی تەسلیمی حەشد و مەشد كرد, لایان زۆر ئاساییە كە ئەم خیانەتەش بكەن. هێنانە ئارای مۆدێلی خیانەتی دوو ئیدارەیی گەورەتر نییە لە فرۆشتنی كەركووك. ئەم هەنگاوەش بهاوێژن تا گەلی كوردستان بە باشی رووی راستەقینەی ئێوە بناسێت و بە ئاسوودەیی سزاتان بدەن. ئێستا دیار بوو كە مەبەستی ئەو برادەرەی دیكەیان لە (كەتنێكی گەورە)چی بووە. فەرموون دوو ئیدارەیی رابگەینن هەتا لاوانی سلێمانی شاربەدەرتان بكەن.