Share on facebook
پارەی وانەبێژی بەسەر مامۆستایانی سۆران دابەش كرا
سێ شەممە, 08 کانونی دووەم 2019 11:25

زاری كرمانجی-سۆران: ئەمڕۆ سێشەممە پارەی وانەبێژی مانگی 10 بەسەر بەشێك مامۆستایانی سنوری پەروەردەی سۆران دابەشكرا.

بەپێی راگەیاندراوێكی بەشی وانەبێژی پەروەردەی سۆران، ئەمڕۆ سێشەممە 7-1-2019 دەستكراوە بە  دابەشكردنی پارەی وانەبێژی مانگی 10ی ساڵی رابردوو، بۆ ئەو مەبەستە داوا لە مامۆستایان و بەڕێوەبەرانی قوتابخانەكان كراوە، كە ئەمڕۆ و رۆژانی دواتر سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سۆران بكەن، بۆ وەرگرتنی پارەكە".

ئاماژەش بەوەكراوە "كە ئەم پارەیەی وانەبێژی تەنها ئەم مامۆستایانە دەگرێتەوە كە لەماوەی رابردوودا پارەی وانەبێژیان پێنەدرابوو.