Share on facebook
قسەیەک بۆ مێژوو
سێ شەممە, 22 کانونی دووەم 2019 16:50

جەلال سەعید

پێش دەستپێکردنی خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان بە سێ هەفتە، لەگەڵ یانەی سۆران رێککەوتین کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لە یاریگای کاولکراوی سەنتەری سۆران بە ئامادەبوونی یاریزانان بۆ چارەسەری کێشە و گرفتەکانی یانە رێک بخەین، کێشەی یاریگاش بەشێکی سەرەکی بێت.

دوای ئەوەی هەموو ئامادەکارێک کراو لەگەڵ تەلەفزیۆن قسەم کرد زۆ ئەوەی راستەخۆ و راپۆرتێکی تایبەت لە سەر کۆنگرەکە و کێشەکانی یانە بکەم، بەداخەوە پاشکەشەی خۆیا لە ئامادەبوون راگەیاندو تەلەفۆنیان بۆ کردم کە ئەوان لەو کارە پشێمان بونەتەوەو ئامادەی کۆنگرەیەکە نابن.

دیاربوو قسەیەکی بەتال و بێ بنەماو درۆیان لەگەڵ کرابوو بۆ ئەوەی کۆنگرە رۆژنامەوانیەکە ئەنجام نەدەن.

ئەوکات پێم گووتن ئیتر لەمەو دوا باس لە شتێکی لەو جۆرە لەگەڵ من نەکەنەوە.

لەهەمان کات پێم گووتن زیاتر لە 15 ساڵە هیچ شتێکی بۆ وەرزشی سۆران و یانەکەی نەکردوە، چۆن لە ماوەی داهاتوو شتێک دەکات.

بۆیە کاتێک باسیان لەو کۆنگرەیە کرد بۆ پاشەکشەکردن لە چوارگۆشەی زێرین و ئەنجامدانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی، ئامادەنەبوونی خۆم پێ راگەیاندن و پێموابوو لەو کاتەدا لە جێگای خۆی نییە.

لە هەمووی سەیرتر بۆ رۆژی کۆنگرەیەکە جارێکی تر تەلەفۆنیان بۆ برادەرێکی تر لە نووسینگە کردەوە بۆ ئەوەی لە رێگای ئەو برادەرە ئامادەبوونم لە چالاکییەکە بکەن.

وەک ئەوەی هێشتا منیان نەناسیبێت و نەزانن من کێم.

دەلێم ئەگەر خەمخۆری و دڵسۆزی بۆ یانەی سۆران هەبێت، خۆم لە هیچ کەسێک بە کەمتر نازانم، کارو کردەوەکانی رابردووم بەدرێژای تەمەنی یانەی سۆران ئەو راستییە دەسەڵمێنن بۆ هەموو لایەک.

لە بواری وەرزشی سۆرانیش بەگشتی، هیچ کەسێک لە ئاستی خۆم بەخەمخۆرترو دڵسۆزترو ماندوتر نەبینیووە و نابینم.

دەیان بەلگە و راستی سەڵمێنەریشم هەیە.

دەلێم تەندروستی کارکردن و خزمەتکردن و رەخنەو توانج و پاشەکشەو کشانەوە و نازکردن، کات و ساتی خۆی هەیە.

دەخوازم هاوکاری و پشتگیری تەواوی یانەی سۆران بکرێت بۆ بن بڕکردنی کێشەو گرفتەکانی لە بنەڕەتدا نەک وەک حەبێکی کەپسولی سەر ئێشە یان وەک بەنجێک بۆ ماوەیەکی دیاریکراو بێت.