Share on facebook
كارڤەخاڵی سۆران و ریال مەدرید بە یەكتر ئاشنا دەبن
دووشەممە, 28 کانونی دووەم 2019 16:38

دونیای وەرزش بە گشتی تۆپی پێ‌ بە تایبەت پرە لە سەیرو سەمەرەی جوان و خۆش و ناخۆش، لێكچوون و

عەلی ئاودەل لە دایكبووی (11-1-1995)  تەمەنی21 ساڵە، یاریزانی تیپی لاوانی حەریقە لە سۆران. هاوشێوەی روخسارەكانیش بەشێكن لە بوونی ئەو جوانی و سەیر و سەمەرانە.

روخسارو لێكچونێكی زۆری لە یاریزان كاربەخاڵ یاریزانی هێلی بەرگری یانەی ریال مەدرید و هەڵبژاردەی ئیسپانیا هەیە، بەهۆی لێكچوونیان یاریزان عەلی ئاوەدەل حەز بە بینینی یارییەكانی یاریزان كارڤەخاڵ دەكات و زۆریش سەرسامە بە یاریكردن و بینینی، عەلی دەلێت: سەرجەم یارییەكانی یاریزان كارەبەخاڵ سەیر دەكەم، كاتێك تووشی پێكانیش دەبێت و دوور دەكەوێتەوە لە یاریكردن تەماشەی یارییەكان ناكەم و هەست و سۆزم لەلا بۆ دروست دەبێت.

جگە لەوەی زۆر لێك دەچن و هاوشێوەی یەكەن لە روخسار، رۆژی لە دایكبوونشیان هاوشێوەیە.

عەلی لە 11-1-1995 لە دایكبووە و یاریزان كارەڤەخاڵیش لە 11-1-1992 لە دایكبووە.

عەلی دەلێت لە بەر خۆشەویستی و لێكچوونم لە یاریزان كارڤەخاڵ خۆم فێری زمانی ئیسپانی كردووە و بەهیوام رۆژی سەردانی ئیسپانیا و شاری مەدرید بكەم و لە نێزیكەوە چاوم بە كاربەخاڵ بكەوێت.

بەپێی زانیارییەكان یاریزان دەڵێت: سەرەتا زۆر بەلامەوە گرنگ نەبوو بەڵام دوای بینینی وێنەكانی كەسێكی هاوشێوەی خۆی وێرای زۆر سەرسام دەبێت، شۆك دەبێ لە بەرامبەر وێنەكاندا، زۆر خۆشحاڵ دەبێت كە كەسێك هەیە زۆر لە خۆی دەچیت، دانی كارڤاخاڵ لە رێگای پەیامنێری كوردستان 24 درێسێكی تایبەتی خۆی بە دیاریی بۆ عەلی كاربەخاڵی سۆران دەنێرێت.

شوكر محەمەدی پەیامنێری كوردستان24 لە ئیسپانیاوە دانی كارڤاخاڵی بەرگریكاری ریال مەدرید، بە واژۆی لە سەر درێسی خۆی وەك دیارییەك بۆ عەلی كارڤاخالی سۆران دەنێریت، ئەو گەنجە لە شارۆچكەی سۆران دەژیت و شێوەی زۆر لە بەرگریكارە ئیسپانییەكە دەچێت.

دیارە پێشتر لە رێگەی سكرتێری رۆژنامەوانی ریال مەدریدەوە زانیارییەكی كەم و چەند وێنەیەكی كارڤاخاڵەكەی سۆران بە دانی كارڤاخاڵ درابوو، بەڵام لە ئینستاگرامی عەلی كارڤاخاڵ و وێنەكانی گەنجەكەی كوردستان، بەرگریكارەكەی ریال مەدرید تووشی شۆك دەبێ و زۆریش دڵخۆش دەبێت، بەوەی گەنجێك شێوەی زۆر لەو دەچێت و بەڵین دەدات درێسێكی تایبەتی خۆی بە دیاریی بۆ كارڤاخالەكەی سۆران بنێرێت.

كارڤاخاڵ لە كاتی واژۆكردنی درێسەكەی خۆی، پرسیار لە دەربارەی عەلی دەكات كە لە چ تیپێك یاری دەكات، پەیامنێرەكەی كوردستان24 بەكارڤاخالی رادەگەینێت، كە لێكچووە كوردەكە لە یەكێك لە تیپەكانی شارۆچكەی سۆران لە كوردستان یاریی دەكات، كارڤاخال گوتبووشی پێشتر زانیارییەكی كەمم لەسەر ئەو كوڕە هەبوو، بەڵام نەمدەزانی ئەوەندە لە من دەچێت.