قوتابییانی زانكۆ دەخوێننەوە؟
دووشەممە, 04 شوبات 2019 07:20

خوێندنەوە بە خۆراكی مێشك دادەندرێت لەژیانی مرۆڤدا، چ جای ئەو كەسە قوتابی بێت و گەیشتبێتە قۆناغی زانكۆ ، بێگومان ئەم قۆناغە زیاتر پێویستی بەوە هەیە قوتابییان گرنگی زیاتر بە خوێندنەوە بدەن بۆبابەتەكاتەكانیان بۆئەوەی ئاستی رۆشنبیری خۆیان زیاتر بەرزبكەنەوە ، لەم راپۆرتەدا بۆچوونی قوتابییانی زانكۆمان وەرگرتووە لەسەر چەند پرسیارێك لەوانە،وەك قوتابێك تاچەند دەخوێنیتەوە؟ ئەوبابەتانە چین كە دەیان خوێنەوە ، گەر پارەت لەبەر دەست بێت بۆپەرتووك خەرجی دەكەی یان جل و بەرگ ؟تائێستا گرانترین پەرتووك چی بووە كە كڕیوتە؟ خوێنەری ئەم ڕاپۆرتەمان بن لەم بارەیەوە.

ڕاپۆرت : محەممەد مەحموود

فراح جوهەرمرعان لە كۆلێژی كارگێری و ئابوری بەشی كارگێری رێكخراوە گە شتیاریە كان

گووتی "من وەك قوتابێكی زانكۆ دەخوێنمەوە،هەموو جۆرە پەرتووكێك دەخوێنمەوە، گەر پارەشم لەبەر دەست بێت هەم بۆجل و بەرگ خەرجی دەكەم هەمیش پەرتووكی پێ‌ دەكڕم،تائێستاش پەرتووكم نەكریەوە تەنها وەرم گرتووە، ئەویش پەرتووكی شاژنی ئێران شا فەراحی پەهلەوی بووە.

شەهریڤان ئەكرەم قوتابی بەشی زمانی ئینگلیزی لە زانكوی سۆران بەم جۆرە بۆمان دوا" بەڵێ پەرتووك دەخوێنمەوە و گرنگی پێدەم،زیاتر ئەو كتێب و ڕۆمانانە دەخوێنمەوەكەباس لەسەردەمی داگیركاری و كاریگەری داگیركردن لەسەر دەروونی خەڵكی داگیركراو دەكات.

سەبارەت بەخەرجكردنی پارە بۆپەرتووك و جل و بەرگ شەریهان گووتی " پارە بە یەكسانی بۆ هەردووكیان خەرج دەكەم بۆ پەرتووك و بۆجل و بەرگیش،تائێستاش گرانترین پەرتووك كە كڕیبێتم پەرتوكی رۆژهەڵاتناسی ئیدوارد سەعید بووە.

ڕاژان ئەحمەد ئیبراهیم لە كۆلیژی كارگیری و ئابووری بەشی كارگێری دەڵێت" من وەك قوتابێك دەخوێنمەوە، بەتایبەتی ئەو پەرتووكانەی كەزانیاری لێوەرگرم و پێویستیم پێیانە،بۆهەبوونی پارەش لە نێوان پەرتووك و جل و بەرگ ، من جل وبەرگ هەڵدەبژێرم، تائێستاش پەرتووكی گرانم نە كڕیووە.

شەیمامحسن عەبدوڵڵا كە قوتابی زانكۆی سۆرانە لە بەشی دەروونزانی دەڵێت "بەڵێ ئەخوێنمەوە،

زیاترڕۆمان و شێعر ئەخوێنمەوە، بەڵام ئێستا لەگەڵ ئەوەی كە قوتابی قۆناغی چوارەمی زانكۆم، زیاتر بە لای بابەتی دەروونیەوەدەچم،دەربارەی جل و بەرگ پەرتووك ، هەردووكیان دوو پێداویستی گرنگن بۆمن، تائێستاش گرانترین پەرتووك كە كڕیبێتم پەرتووكی سەد ساڵ تەنیایی بوو.

رۆژین میرزا محەممەد كەقوتابی كۆلێژی پەروەردەیەلەبەشی فیزیاگووتی" بەڵێ من پەرتووك دەخوێنمەوە و زۆریش بایەخی پێدەدەم،زیاتر ئەو پەرتووكانە دەخوێنمەوە كە لەسەرتێڕامان وفەلسەفەن،بۆخەرجكردنی پارەش بە ڕێژەیەكی هاوسەنگ، بۆجل و بەرگو پەرتووك پارە خەرج دەكەم،تائێستاش گرانترین پەرتووك كە كڕیبێتم پەرتووكی تكایە مەبنە مەڕ بووە هی نووسەر مەحمود نامەنی.

قوتابی شەریهان ئەكرەم عبدالجبار لە فاكەڵتی زانست بەشی بایۆلۆجی راشكاوانە دەڵێت" من زۆر بەكەمی دەخوێنمەوە، ئەوەی دەشیخوێنمەوە زیاتر ڕۆمانە،بۆهەبوونی پارەش جل و بەرگ لە پێش پەرتووكە بۆكڕین، تائێستاش گرانترین پەرتووك كە كڕیبێتم پەرتووكی كچەی پرتەقاڵە بووە .

شەیدا خسـرۆ قاسم قوتابی زانكۆی سۆران،فاكەلتی پەروەردە ،بەشی بیركاری دەڵێت" بەڵێ سەبارەت بە خوێندنەوە ئەخوێنمەوە، زیاتر ئەوبابەتانە ئەخوێنمەوە كە پەیوەندی بە لایەنی دەروونی مرۆڤەوە هەیە، بۆهەبوونی پارەش لەنێوان جل و بەرگ و پەرتووك ، جل وبەرگ هەڵدەبژێرم ، چونكە زۆربەی كتێبەكان بە پی دی ئێف ئەخوێنەوە، گرانترین پەرتووكیش تائێستاكڕیبێتم  پەرتووكی(چۆن بەسەر خۆتدا زاڵدەبیت)بووە.

ساهیمە جەوهەر مەرعان دەڵێت" بەڵێ‌ زیاتر رۆمان و ئەو پەرتووكانە دەخوێنمەوە كەباس لەمرۆڤ و دەروون درووستی مرۆڤ دەكەن ، بەدڵنیایشەوە گەر پارەم هەبێت و خەرجی بكەم بۆپەرتووك دەبێت نەك جل و بەرگ.

نارین غازی مستەفا قوتابی زانكۆی سەڵاحەددین بۆوەڵامی پرسیارەكانی ئەم ڕاپۆرتە بەم جۆرە وەڵامی داینەوە" بەڵێ‌ من وەك قوتابێكی زانكۆ دەخوێنمەوە ، زیاتریش ئەو پەرتووكانەی دەیانخوێنمەوە بریتین لە بابەتەكان ، ڕۆمان، فەلسەفەو بابەتی دەروونی ، گەر پەرتووكیش لە رێگەی پی دی ئێفەوە بخوێندرێتەوە پارەی تێ‌ ناچێت ، بۆیە من زیاتر بەو رێگایە پەرتووك دەخوێنمەوە ، گرانترین پەرتووكیش تائێستا پارەم پێدابێت ، ئێوارەی پەروانەی بەختیار عەلی بووە .

ئەوەی لەم ڕاپۆرتە خوێندتانەوەو بەرچاوتان كەوت بۆچوونی قوتابیانی زانكۆ بوو لەسەر خوێندنەوە .