بۆچی ڕێك ناكەون؟ |
دووشەممە, 04 شوبات 2019 07:26 |
محەممەد مەحموود ئەمڕۆ 127 ڕۆژ بەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان تێدەپەڕێت كەچی تائێستا حزبە سەرەكیەكان نەیان توانیووە ڕێك بكەون و كابینەێكی تازە دروستبكەن و حكومەتی نوێ دەستبەكاری خۆی بكات. دوای ئەوەی پارتی وەك هێزی یەكەم كە توانی زۆرینەی كورسیەكانی پەرلەمان بەدەست بێنێت و حزبی یەكەم بێت ، پارتی هەرزوو بەربژێرەكانی خۆی یەك لایی كردەوە بۆپۆستی سەرۆكی حكومەت و سەرۆكی هەرێم ، كەچی تائێستا لایەنەكانی تر نەیان توانیووە كاندیدی خۆیان بۆئەو پۆستانە دیاربكەن كە بەر یان دەكەوێت، تائێستا چەندین كۆبوونەوە كراوە لەنێوان پارتی و یەكێتی و گۆڕان و لایەنەكانی تر كەچی تائێستا نەمان بینی ئەنجامی ئەو كۆبوونەوانە بگاتە ڕێككەوتنێك كەوا كابینەی نۆیەم پێك بهێندرێت . ئەوەندەی سەیر دەكرێت كە حزبەكان ناگەنە ڕێككەوتن تەنها شەڕی پلەو پۆستەو هیچی ترنابیندرێت كە ببێتە هۆكاری ئەوەی ئەو حزبانە ڕێك نەكەون ، هەمووان لەیەك نیشتیمان ،هاوزمان،هاونەتەوە، كەلێیان دەپرسی هەمووان دەمیان دەكەنەوەو دەڵێن خەمان خەمی خەڵكە،كەچی بەپێچەوانەوە ئەوەی خەمی بۆنەخۆن خەڵكە،گەرنا دوای ئەو هەموو دانیشتن و گفتوگۆیە و كات كووشتنە هەر نەگەیشتنە خاڵی ڕێك كەوتن ، سەیرە هەمووان وەك هێزی یەكەم پلەوپۆستی باڵایان دەوێت ، كەس بە بەشی خۆی ڕازی نییە ، ئەی زەحمەت نەبێت بۆهەڵبژاردن دەكەن و خەڵك دەبەنە سەر سندوقەكانی دەنگدان كە بەئەنجام و قەبارەی خۆتان ڕازی نیین، تەنها بۆئەوەی بەرگێكی یاسایی بكەنە بەر دەرچوونی خۆتان كە بڵێن بەدەنگدان و هەڵبژاردن ئەو ئەنجامەمان بەدەستهێناوە ،حزبە كورسی كەمەكان دەڵێن دەبێت وەك حزبی یەكەم هەمان ماف و ئیمتیازاتان هەبێت ،كەوایە بەبێ هەڵبژاردن بۆخۆتان پۆستەكان دابەشبكەن و ئەو بێنەو بەردەیە مەكەن و خەڵك مەكوژن لەچاوەڕوانی كۆبوونەوەكانی خۆتان ، كەدەشهێنە دەرەوە ئەنجامی كۆبوونەوەكانتان یەكسانە بەهیچ ، ئێستا كێ هۆكارە لەپێكنەهێنانی حكومەت ؟ چۆن دەگەنە ڕێكەوتن ؟ گەر ڕێك نەكەوتن ئەنجامەكەی چۆن دەبێت ، دیسان دوئیدارەی؟ ئەوحزبانەی لەناوماڵی خۆیان ڕێك نین ئەی چۆن دەچنە كۆبوونەوەكان كەنازانن پۆست و پلەو پایە دەدەن بەكوێ لە ئەندامانی خۆتان ، ئەوەندەی شەڕ بۆپۆستەكان دەكەن بیرتان لەبەرژەوەندی خەڵك كردۆتەوە؟ ئەوەی زەرەرمەندی یەكەمە خەڵكە نەك حزبەكان . پێك نەهێنانی حكومەتی هەرێم كاریگەری لەسەر پەیوەندیەكانی هەولێرو بەغداش درووستكردوە،چەندە كابینەی نوێ دوابكەوێت لەگەڵیا كۆمەڵێك كاریش دوا دەكەون و ناچنە پێشەوە لەناو خۆی كوردستانیش، بۆیە دەكرێت لایەنەكان بەرژەوەندی خەڵكی كوردستان لەبەر چاو بگرن لەبەر خاتری چاوی خۆیان بەدەست هێنانی پلە و پۆستی زیاتر ئاستەنگ دروستنەكەن بۆیەكتری ، ئەوانەی بەشداری نەكردنی خۆشیان یەك لاكردۆتەوە قورسایان ئەوەندە نییە كە ببنە هێزێكی ناڕازی كاریگەر و بتوانن شتێك بەشتێك بكەن ، بۆیە پارتی دیموكراتی كوردستان بەرپرسیاریەتی زیاتری لەسەر شانە بەو پێیەی هێزی یەكەمە بە كورسێكی زۆری پەرلەمان تائێستاش سەردانەكانی بەردەوامن بۆلای یەكێتی و گۆران ، بەڵام ئەوەی جێگەی نیگەرانی خەڵكە تائێستا ئەو سەردان و كۆبوونەوەنانە هیچیان لێ شین نەبووە ، ئەم دووهێزەش وەك هێزی یەكەم خۆیان هەژماردەكەن و پلەو پۆستی زۆر باڵایان دەوێت گەر بەمافی خۆشیان بێت ئەوەی لەهەڵبژاردن بەدەستیان هێناوە بای ئەوەندە نییە كە داوای دەكەن لە هێزی یەكەم ، تۆبڵێت پێك هێنانی حكومەت كارێكی ئەوەندە گران و ئاستەم بێت ئەو هێزو لایەنانە نەتووانن بگەنە رێكەوتن و كۆتایی بەم بارودۆخە بهێنن . بۆیە هێزە سەرەكیەكان كات دەڕوات و لەبەرژەوەندی كوردستان نییە ئەو رێكنەكەوتن و نەگەیشتنە ئەنجامێك كە بتوانن كابینەی نۆیەم دروست بكەن ،بەرژەوەندیەكانی خۆتان بەلاوەنێن وهەمووشتێك تێكەڵ بەیەكتری مەكەن بۆبەشداریكردن لەحكومەت و نازو فیزبەسەر یەكەوە مەكەن خەمتان خەمی خەڵك بیبَت نەك پارەو پۆستی زیاتر. |
جۆراوجۆر . تەندروستى . فۆتۆ . هەمەڕەنگ . لە میدیاکانەوە . وێنە هەواڵ . پەروەردەى خێزان . ئابوورى . کۆمەڵایەتى . بژاردە .