قوتابیانی پەیمانگەی هونەرەجوانەكانی رواندز پیشانگایەكی شێوەكاریان لە سۆران كردەوە
هەینی, 08 شوبات 2019 16:32

زاری كرمانجی-سۆران: هەفتەی رابردووپەیمانگەی هونەرە جوانەكانی رواندز، پیشانگای شێوەكاری لە هۆڵی رۆشنبیری هونەری سۆران نمایشكرد.

رۆژی پێنج شەممە 7-2-2019 پەیمانگەی هونەرە جوانەكانی رواندز، بە هاوكاری و لە هۆڵی رۆشنبیری سۆران، پێشانگایەكی شێوەكاری بۆ قوتابیانی قۆناغەكانی (یەكەم، چوارەم، پێنجەم)ی پەیمانگە لەژێر ناونیشانی (نەوای خەرەند) كردووە".

لەم پیشانگایەدا ژمارەیەكی بەرچاو لە میوانان و رۆشنبیران و مامۆستاو قوتابیان ئامادەبوون و پیشانگاكە بووە جێگەی سەرەنج و دەستخۆشی ئامادەبووان