بەڕێوەبەری گشتی كتێبخانەی زانكۆی سۆران لە دیدارێكی زاری كرمانجی دا
دووشەممە, 11 شوبات 2019 07:53

دیمانە محەمەد ئامۆكەیی – زاری كرمانجی:

لەگەڵ چوونت بۆ نێو كتێبخانەی گشتی زانكۆی سۆران ئەوەت بۆ دەردەكەوێت كەمن ئەو  فێرخوازنەی سەردانی ئەم كتێبخانە بكەن و كاتەكانیان بۆخوێندنەوە تەرخانكردبێت ، ئەگەرچی بوونی كتێخانە لەهەموو شوێنێك گرنگە بە تایبەت بۆ زانكۆ و پەیمانگاكان ، لەبەر ئەوەی هەبوونی كتێبخانە دەبێتە هۆی بەرزكردنەوەی ئاستی رۆشنبیری و  زانستی قوتابیان. ئیحسان شەریف ساڵح بەڕێوەبەری گشتی كتێخانەی زانكۆیی سۆران لە دیدارێكی زاری كرمانجی دا، باس لە رەوشی خوێندنەوە و كێشەو گرفتەكانی نێو كتێخانەكە دەكات و دەڵێت" كتێبخانەی گشتی زانكۆ خۆی لە فاكەڵتەكانی ئاداب و یاساو ئەندازیاری و فاكەڵتی پەروەردە و زانست دەبینێتەوە و لە ساڵی 2017 كرایتەوە خاوەنی چەندین سەرچاوەی پەرتووكین بەزمانە جیاوازەكان لەوانە عەرەبی و فارسی و كوردیی، بەڵام زیاتر سەرچاوەی عەرەبی بوونیان هەیە، پەرتووكی كوردی كەمەلە كتێبخانەكەمان  قوتابیان وەك پێویست سودیان نەبینیوە لە سەرچاوەكانی ئەم كتێبخانەیە،لەبەر ئەوەی ئەوان زیاتر پێویستیان بە سەرچاوەی كوردیە نەك عەرەبی، بۆیە ناتوانین بڵێین وەك پێویست فێرخواز سود مەند بووە لە كتێبخانەكەمان، ئەحسان لەبارەی ئەوەی بەشێك لە قوتابییان گلەی ئەودەكەن ئەو ماوەیەی بۆ بردنی كتێب دانراوە كەمە دەڵێت"  هەر قوتابێك كە سەردانمان دەكات دەبێت ناسنامەی خۆی بەجێ بێلێت و بۆ ماوەی یەك هەفتە ئەتوانێ سوود لەو سەرچاوەیەی بردوویەتی وەربگرێت، ئەگەر هاتوو لەماوەییەی كە بۆی دیاری كراوە تەواو نەبووە ئەتوانێن دووبارە بێتەوە ناوەكەی نوێ بكاتەوە، ئەوەیە گلەی ئەوان، ئێستاش بەدەیان كتێب و سەرچاوە وون بووە لای قوتابیان ناشتوانین چۆن لێپێچینەوەیان لەگەڵ بكەین.

فێرخواز هەبووە كتێبی بردووە لەسەر پەنجەرە یان كورسی دایناوە ئەوەش كەسانی تر هێناویانەتەوە بۆمان، بەڕێوەبەری گشتی كتێبخانەی زانكۆیی سۆران دەربارەی كەمی سەردانی قوتابیان بۆ هۆڵی كتێبخانەو نەخوێندنەوە، گووتی" جێگای نیگەرانیە وەك پێویست قوتابیان گرنگی بە خوێندنەوە نادەن و هۆكارەكەشی بۆ خراپی سیستەمی خوێندن لە باشوری كوردستان دەگەڕێنەمەوە، گرنگی بە كتێبخانەكان نەدراوە هەموو هەوڵی خۆمان داوە بۆ ئەوەی رێژەی سەردانی كەرانی كافتریا كەم بكەینەوە لەبەرامبەر ئەوەدا بتوانین كەشێكی باش بۆ قوتابیان برەخسێنین، بەڵام هەوڵەكانمان هەتا ئێستا سەری نەگرتوە.