Share on facebook
تەرمێكی نەناسراو لە رووبار دەرهێندرا
دووشەممە, 11 شوبات 2019 08:11

زاری كرمانجی- بلێ: هەفتەی رابردوو لە رووباری رێزان و سنووری ناحیەی بلێ تەرمی هاووڵاتییایەك لە رووبار دەرهێندرا، بەڵام تا ئێستا ناسنامەی دیار نییە.

عەمیدی مافپەروەر عیماد كەنعان رێكانی بەرێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران لەمبارەوە بە زاری كرمانجی گووت " دوای ئاگادار كردنەوەی تیمەكانمان لە بوونی تەرمێك لە نێو رووباری رێزان لە نزیك ناحیەی بلێ، تیمەكانمان چوونە شوێنەكەو توانیان تەرمەكە لە رووبار دەربهێنن".

لە بارەی ناسنامەی ئەو هاووڵاتییە گووتی" تەرمەكە لە رەگەزی نێر بوو، بەڵام لەبەر ئەوەی هیچ جلێكی لەبەر نەمابوو، نەتواندرا بزاندرێت ناوی تەرمەكە كێیە و خەڵكی كوێیە، بۆیە رەوانەی پزیشكی دادی هەولێرمان كرد و تا ئێستاش ئاگادار نەكراوێنەتەوە لە ئەنجامی هیچ جۆرە پشكنینێك".