ده‌زگای زاری كرمانجی، ده‌زگایه‌كی سه‌ربه‌خۆی رۆشنبیریی و راگه‌یاندنه‌، له‌ 19/6/2005 له‌ شاری سۆران دامه‌زراوه‌.
ئه‌م ده‌زگایه‌ له‌ چه‌ند به‌شێكی جیاجیا پێكهاتووه‌ و له‌سه‌ر بنه‌مای بێلایه‌نی و پیشەیی بوون مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ رووداوه‌كان دا ده‌كات.

به‌شه‌كانی ده‌زگای زاری كرمانجی پێكهاتوون له‌ رۆژنامه‌یه‌كی سیاسی- كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌فتانه‌ به‌ناوی (زاری كرمانجی)، كه‌ هه‌موو رۆژانی دووشه‌ممه‌ ده‌رده‌چێت، لەگەڵ پاشكۆیەكی هەفتانە بە ناوی (ئەدەب و هونەری زاری كرمانجی).
لە ئێستادا ئەو دەزگایە، خاوەن ویبسایتێكی تایبەت بە هەواڵ و بەدواداچوونی رۆژنامەوانییە. له‌گه‌ڵ رادیۆیه‌ك، كه‌ رۆژانه‌ به‌رنامه‌كانی له‌سه‌ر دوو شه‌پۆڵ به‌ فریكۆنسه‌كانی FM MH 92.7 و MH 95 بڵاودەكاتەوەو سنووری پەخشەكەی وێڕای شاری سۆران، هەولێر، دهۆك، ئاكرێ‌ و ئامێدی و شەقڵاوەو كۆیەو مەخموور و چەندین شارو شارۆچكەی هەرێمی كوردستان و بەشێك لە شارۆچكەكانی باكووری كوردستانیش دەگرێتەوە.
هەروەها كتێبخانه‌یه‌كی هەیە، كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆری ناونیشانی په‌رتووكی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی و ئه‌ده‌بی و زانستی له‌ خۆ ده‌گرێت.
لە ساڵانی رابردووشدا دەزگای زاری كرمانجی (76) ژمارەی لە گۆڤاری (كۆوار)ی مانگانە، كە گۆڤارێكی بە دواداچوونی گشتی بوو، چاپ و بڵاو كردەوە. وێڕای بڵاوكردنەوەی پاشكۆیەكی وەرزشی بە ناوی (زاری كرمانجی سپۆرت).

ئامانجی سه‌ره‌كی  ئه‌و ده‌زگایە، جگه‌ له‌ گه‌شه‌پێدانی بواری رۆشنبیریی، خێراییە لە گه‌یاندنی زانیاری و رووماڵكردنی هه‌موو ئه‌و رووداو و هه‌واڵانەی له‌ كوردستان بە گشتی و ده‌ڤه‌ری سۆران به‌تایبه‌تی روو ده‌ده‌ن.‌


[ Back ]