"هەرێمی کوردستان ئامانجی داگیرکاران و ئەڵقە بە دەستەکانیان"

راژان عەبدولڕەحمان پیرۆ

هەرێمی کوردستان هی ئەمڕۆ نیە ئامانجی دەوڵەتە داگیرکارەکانی کوردستان و ئەڵقە بە دەستەکانیانە. دەیان ساڵە هەڕەشە و پەلامارەکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان بەردەوامیان هەیە، بەو ئامانجەی کە بتوانن هەژموون و هەیمەنەی خۆیان بەسەر ئیڕادەی سیاسی هەرێم دا بسەپێنن و دوزی نەتەوایەتی کورد لە بەرەو پێشڤەچون و گەشەسەندن بوەستێنن.
 بۆیە ماوە ماوە پیلان و نەخشە دادەڕێژن بۆ لێدانی شکۆ ئیرادەی هەرێمی کوردستان و لاواز کردن ، دواجار لە نێوبردنی قەوارەی سیاسی کوردستان. گەر زۆر نەگەرێینەو دواوە هەر لەم چەند ساڵانەی دواییدا بەپێی بەرنامەو و نەخشەیەکی سیاسی بۆ داڕێژراو لە مالیکیەوە بۆ عەبادی.
ئەمڕۆش لە لایەن میلیشیا شیعیەکانی سەر بە ئەجندای سیاسی دەرەکی هەڕەشەو پەلاماردانەکان بەردەوامن. ئەمە ستراتیژیەتێکە دانراوە بۆ لێدانی پێگەی هەرێم و رووخاندنی ئەزموونی فیدڕاڵی پێشکەوتووی وڵاتەکەمان، کە بە هیچ شێوەیەک چاویان پێ هەڵنایەت و پێییان هەرس ناکرێت.
داگیرکاران و جانتا هەڵگرەکانیان هەڵگری ئەقڵیەتێکی ئەوەندە بوگەنن، نە هیچ موڕاڵێکیان هەیە و نە هەڵگری هیچ خەسڵەتێکی مرویین، بەڵکو ئەمانە لە پێناو مانەوەی خۆیان ئامادەن هەموو مرۆڤایەتی لە نێو ببەن و تەنها بەرژەوەندی ڕژیمە سیاسیەکانیان دەبینن،
 وە کویلەکانیشیان بۆ پارێزگاری کردن لە دەستکەوتەکانی خۆیان سیاسەتی موحافەزەکارانە گرتوتە بەر و دەگرنە بەر، تا دۆخەکە وەک خۆی بهێڵنەوە و بەردەوام بن لە بەتاڵان بردنی سەروەت و سامانی کوردستان بە شێوەیەکی هاوتەریب.

کەواتە ئەمڕۆش ئەوا بۆ چەند جارێکە هەولێر هێڕشی نامەردانە و لەرزۆکانەی موشەکی دەکرێتە سەر. شتێکی نامو نیە، چونکە دڕندایەتی ئەو ئەقڵە ساسیەی کە لە پشت ئەم هێڕشانەوە هەیە لە ئاستێکی ئەوەند بەرزدایە کە مرۆڤ ناتوانێت هیچ رێژەیەکی بۆ دابنێت.
پەیڕەو کردنی ئایدۆلۆژیای بەرتەسک کەناتوانێت بەرامبەرەکەی قەبوڵ بکات، زۆر مەترسیدارە چونکە هەموکات ویستی لە نێوبردنی ئەوانیتر لە دامێنی دا دەکەوێتەوە؛
بۆیە واباشە سەرکردایەتی سیاسی لە پێناو پاراستنی هەرێمی کوردستان لەم چەشنە ئەقڵە سیاسیە دڕدندەیە هەوڵ بدات لە ڕێگەی کۆمەڵگای نێودەوڵەتیەوە هێلێک دابنرێت بۆ پاراستنی هەرێمی کوردستان؛
 یانیش پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان بگەڕێنەوە بۆ هەموو ئەوناوچانەی کە لە دەرەوەی ئیدارەی هەرێمدان،
 ئەگینا هەڕەشەکان بەردەوام دەبن و دواتر ڕەوشەکە بەرەو چارەنوسێکی نادیار دەڕوات.

زۆرترین بینراو