ئافره‌تان لە هەرێمی كوردستان  پێویستیان به‌  ئاوڕدانه‌وه‌ی جدی هه‌یە

د. ئارەزو حەسن بەرزنجی

بەهۆی ئەوەی كۆمەڵگای كوردەواری بە ئایین كارتێكراوە بە داخەوە زور جار بە هۆی تێنەگەیشتن  لە ئایینی ئیسلام بە ناوی دین ئازادی  ئافرەتان پێشێل دەكرێت. دیارترین ئەو حاڵەتانەش ئەگەر بنەماڵەی ئافرەتەكە بزانن كچەكەیان بە خۆشەویستی ژیانی هاوسەری پێك دێنێت كچەكە توشی ئازاری جەستەی و دەروونی دەبێتەو چونكە بە عیبەی دەزانن ئافرەت  ئەو كەسە بناسێ كە پێویستە یەك تەمەن لەگەڵی بژیت. بۆیە بە درێژای مێژوو توێژی ئافره‌تان بێبه‌ش نه‌بوون له‌ چه‌شتنی ئازار و مه‌ینه‌تی به‌ ده‌ستی دیارده‌ی پیاوسالاریه‌وه‌. بێگومان ئه‌و حاڵه‌ته‌ هه‌مووكه‌س ناگرێته‌وه‌ به‌ڵام ده‌كرێت بلێین له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو هه‌وڵه‌ی كه‌ له‌ ئێستاداده‌بیندرێت له‌بواری هۆشیاركردنه‌وه‌ی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا له‌وانه‌ش توێژی ئافره‌تان سه‌باره‌ت به‌ زانینی ماف و ئه‌ركاكانیان. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو هه‌وڵانه‌ش ساڵانه‌ ئاماری سووتان و ژن كوژی به‌ره‌وهه‌ڵكشانده‌ڕوات خه‌ریكه‌ له‌ حاڵه‌ته‌وه‌ ده‌گۆڕێت بۆ دیارده‌. یه‌كێك له‌ نمونه‌ی قوربانیانی پیاوسالاری و داب و نه‌ریتی كۆمه‌ڵگا خانمێكه‌ به‌ناوی خومار  حسن حاجی كه‌ له‌ به‌رواری ١٠\٤\٢٠١٨ له‌ سماقوڵی سه‌رووچاوه‌ له‌ لایه‌ن مێرده‌كه‌ی ده‌درێته‌ به‌ر ڕێژنه‌ی گوله‌ به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ به‌هۆی ده‌ستێوه‌ردانی خێڵه‌كی تاوانبار بێ هیچ لێپێجینه‌وه‌یه‌ك ده‌ربازی ده‌بێت و ئافره‌ته‌كه‌ ناچارده‌كرێت به‌رده‌وامی به‌ ژیانی هاوبه‌شی بدات له‌ گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی كه‌ نزیكه‌ی بیست سال له‌ خۆی به‌ته‌مه‌نتر بوو. دوای چه‌ند ساڵ ئه‌شكه‌نجه‌دانی جه‌سته‌یی وده‌روونی و هەڕەشەی بەردەوام ناچارده‌بێت ماله‌وه‌ بەجێ بهێڵێت‌ بۆ ڕزگاركردنی گیانی خۆی و منداڵه‌كانی، بەخۆی و دایكی و منداڵەكانی هانا بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌بات. زور جار دەبیستین. خانەی داڵدەدانی ئافرەتانیش بوونی هەیە بەڵام  بەداخەوە لە بری ئەوەی ئەو خانەیە بكرێتە فێرگەی پیگەیاندنی ئافرەت لە بواری جەستەیی و دەروونی وەك گرتووخانەیەك وایە كە ناتوانێ خانمان فێری ئابووری و كەساتەتی سەربەخۆ بكات. بویە پێویستە هەنگاوی جدی بهاویشترێت تاكو سەدان ئافرەتی خومار ئاسا بتوانن. ڕووبەڕووی هەموو ئەو نادادپەروەریە ببنەوە كە بە هۆی كولتوری پیاو سالارێ توشی دەبن. كار بكرێت لەسەر هۆشیاركردنەوەی خانمان چونكە ئەو كەسەی ئەمڕۆ وەك پیاو ڕووبەڕووی سەركەوتنی ئافرەت دەبێتەو بە سفەتی خوشك،خێزان یاخود دایك، لە ژێر دەستی ئافرەت گەورەكراوە و بەو بیرۆكەیە گۆش كراوە.

بابەتى پەیوەندیدار بیروڕا

زۆرترین بینراو