ئەتەكێتی پێشوازیكردن لە گەشتیاران لە فڕۆكەخانە و خاڵە سنوورییەكان دا 

ئەمە ستراكچەر یان ناونیشانی كتێب و بەرھەمێكی نوێمە و لە (2021/6/1) رەزامەندی وەزارەتی ناوخۆ وەرگیراوە كە كاری لەسەر بكەم، بەڵام پێویستیم بە ھاوكاری دلسۆزان و خەمخۆران ھەیە، كە دوای خوێندنەوەی بابەتەكە باشتر بۆتان ڕوون دەبێتەوە. 
★ (تۆنی مۆریسن) دەڵێت: "یٔەگەر مەیلت بۆ كتێبێك ھەیە و دەتەوێت بیخوێنییەوە، بەڵام تاكوو یٔێستا نەنووسراوە، یٔەوا پێویستە تۆ یٔەو كتێبە بنووسی".
★ (مسعود محەمەد) دەیگوت: “ھەر كەسێك مرد، یٔەوا مرد؛ بەڵام نووسەر، ھەر كاتێك وازی لە نووسین ھێنا، یٔەوا مرد”. 
كەواتە نووسین گەڕانە بە دوای یٔاوی ژیان، هەروەها ھێمای زیندووبوونەوەی رۆحە لەو شوێنەی ژیان دەكەوێتە بەر مەترسیی كاڵبوونەوە و لەناوچوون، یاخود گەشەكردنی جوانییە لەو چركەساتانەی یٔومێدێك ھەیە بۆ بەردەوامبوون.
ماوەیەكە بەھۆی جێگۆڕكێ و گۆڕینی شوێن و جۆری كاركردنم لە نووسین دوور كەوتوومەتەوە و دەمێكە نەمتوانیووە ھەندێ بابەت و پرسی گرنگ لە چوارچێوەی پڕۆژەی نووسین و توێژینەوە بخەمەڕوو، بەڵام مانای یٔەوە نییە یٔەندێشە كۆمەڵایەتی و یٔیدارییەكان لە بەرنامەی كاركردنم دا نەبووبن، یاخود جێگەی تێڕامان و ھەڵوەستە لەسەركردن نەبووبن.
لەم سۆنگەیەوە «إن شا‌والله» پڕۆژەیەكی ترم لەبەر دەستە و كاری تێدا دەكەم و پاش تەواوبوونی لە ڕوویی ناوەڕۆك و ڕێزمانییەوە بە تەواوی پۆخت، جوان و یٔامادەم كرد لە دوو تووێی كتێبێكدا بەناونیشانی "یٔەتەكێتی پێشوازیكردن لە گەشتیاران لە فڕۆكەخانە و خاڵە سنوورییەكان دا" چاپ و بڵاوی دەكەمەوە، كە دەبێتە پەرتووكی شەشەمم لە ماوەی كاركردنم لەكایەی یٔیداری و مەسلەكیدا لە ساڵانی ڕابردوودا و پێشتریش پێنج پەرتووكم نووسیوە و بڵاومكردۆتەوە بە ناونیشانی:
١- ژینگەی ترافیك.
٢- رۆشنبیری دەروونی و یٔەتەكێتی پۆلیسی ھاتووچۆ.
٣- خێزانی تەندروست، كۆمەڵگەیەكی تەندروست.
٤- یٔافرەت و كێشە ھەنووكەییەكانی خێزان.
٥- یٔاسایشی كۆمەڵایەتی (تاك، خێزان، كۆمەڵگە). 
بۆیە بریارمداوە كەوا دەست بە یٔامادەكردن و نووسینی پەرتووكی شەشەمم بكەم و ھەروەھا بكەمە توێژینەوەی پلەبەرزبوونەوەی عقیدیشم، مەبەستی سەرەكیش لە نووسین و كاركردن لەسەر یٔەم پڕۆژەیە یٔەوەیە كەوا فەرمانبەرانی خاڵە سنوورییەكان (ھێلی زەمینی و یٔاسمانی) بەشێوەیەكی سەردەمیانە و بەپێی ستانداردە جیھانییەكان و ڕوویەكی جوانی شارستانی، وڵاتی خۆمان كە كوردستانە، وەك دڵ و بوكی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و رۆژھەڵاتی ناوەراستیش دڵی جیھانە، پیشانی میوانان و گەشتیاران و جیھانی دەرەوە بدەین؛ 
ھەروەك كارڵ پۆپەر، فەیلەسووفی یٔەڵمانی لە كتێبی (كۆمەڵگەی كراوە و دوژمنەكانی) نووسیویەتی: 
(پۆلیس و یٔاسایشی سەر سنووری هەر وڵاتێك پێناسەی سیستەمە سیاسییەكەی دەكات. یٔەگەر یٔەو پۆلیسە باش بوو، هەركەس بچێتە وڵاتەكەوە بیر لە باشەكەی دەكاتەوە، یٔەگەریش خراپ و توندوتیژ بوو یٔەوە نەفرەت بۆ سیستەمە سیاسییەكەی دەنێرن).
یٔێستا لە زۆربەی وڵاتانی پێشكەوتوو و مۆدێرن پێشبركێ یٔەوە دەكرێت كە كام فڕۆكەخانە یان دەروازەی سنووری بە شێوەی دیجیتاڵی لە كەمترین ماوە كاروباری گەشتیاران رایی دەكات.. یٔەڵمانیا لە رێزبەندی یەكەمینە و لە كەمتر لە دەقەیەك پاسپۆرت و كارەكانی گەشتیاران لە فڕۆكەخانە و خاڵە سنوورییەكاندا جێبەجێ دەكات.
لەلایەكی تر زۆربەی یٔابووریناسان لەو باوەرەدان كە لە دوایی نەوت، سێكتەری گەشتووگۆزار بە پلەی دووەم دێت، وەك سەرچاوەی سەرەكی داھاتی گشتی وڵات بەھۆی گەشتكردنی گەشتیاران بۆ یٔەو وڵاتانەی كە زۆرترین شوێنی گەشتیاریان ھەیە. ھەر بۆیە، دەمانەوێت پێشوازیكردن لە گەشتیاران و بیانییەكان لە خاڵە سنوورییەكان بە شێوازی مۆدێرن و یٔەتەكێتی سەردەمیانە بكەینە یەكەم ھەنگاوی وێناكردنێكی شایستە و سەرنجڕاكێشی خەڵك و كەلتووری مرۆڤدۆستیی گەلی كورد، بەجۆرێك خەڵكی بیانی لە یەكەم دیمەنی گەشتكردنی، ھەست بكات پەروەردە و شوناسی نەتەوە و كەلتوورێكی جوان و پێشكەوتوو مۆدێرن لە پشت مامەڵە و بەخێرھاتنی میوانان و گەلانی ترەوەیە.
دوای یٔەوە پێویستە بەگوێرەی یاسا و ڕێسا بەركارەكان، كاری پەیوەست بە یٔاسایش و یٔارامیی وڵاتەكەمان لەسەر حسابی گەشتیاران نەبێت و ھیچ كات كەسانی بیانی ھەست نەكەن جگە لە یٔارامیی یٔامانجێكی ترمان ھەیە لە گرتنەبەری ھەندێك ڕێكاری جیاواز، بەحوكمی یٔەوەی چوار دەوری وڵاتەكەمان بە یٔاگری دوژمن دەورە دراوە. 
بەڵام وەك (ھەژار موكریانی) فەرموویەتی: ھێشتا وەكوو چێشتی مجێورە! لەو كاتەی كە ناوی خوا و نییەتم لێھێناوە تاكوو یٔێستا هەندێك سەردێڕ و ناونیشان و ناوەرۆكم یٔامادە كردووە، و راوێژم لە گەڵ چەندین مامۆستای زانكۆ كە شارەزان لەم بوارەدا كردووە.
بۆیە داواكارم لە ھەموو ھاورێیان و دۆستان و مامۆستایانی زانكۆ و یٔەكادیمیست و كەسانی شارەزایی یٔەم بوارە، كە ھاوكار و یارمەتیدەرم بن بۆ ناردنی ھەر بابەتێك، یان پەرتووك، سەرچاوە، توێژینەوە، یان ھەر نووسینێك لە سۆشیال میدیا، تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و یٔینتەرنێت و ھەر سەرچاوەیەكی تر، كە بتوانم سوودی لێ ببینم، یٔەگەر تەنیا بە وشەیەكیش بێت كە هاوكاریم بكات. 
تایتڵی سەرەكی بابەتەكان: 
١- چەمكی یٔەتەكێت چییە و بۆچی بایەخ بە یٔەتەكێتی پێشوازی و پرۆتۆكۆل بدرێت؟
٢- فەرھەنگی میوانداری لە كوردەواری ڕەسەندا. 
٣- دەم بە خەندە و ڕوخساری جوانی كارمەندان لە خاڵە سنوورییەكان ھێمای بەخێرھاتنە.
٤- ھێزی مرۆیی پاسپۆرت لە ڕوویی دیجیتاڵییەوە لە دەروازە سنووری و فڕۆكەخانەكان دا.
٥- چۆنیەتی خوێندنەوەی زمانی جەستە و ڕوخساری گەشتیار و بیانییەكان.
٦- رێزگرتن و یٔاسانكاری تایبەتمەند بۆ ھاووڵاتیانی ھەرێمی كوردستان، لەكاتی گەشت كردن و گەرانەوە.
٧- پاراستنی یٔاسایشی نەتەوەیی و چاوكراوەیی لە دەروازە سنوورییەكان (ھێلی زەمینی و یٔاسمانی).
٨- یاسای پاسپۆرت و جۆرەكانی پاسپۆرت و مێژووەكەی لە جیھاندا.
٩- یاسای مانەوەی بیانییەكان، ژمارە (٧٦)ی ساڵی ٢٠١٧ و ھەندێك لە ماددەكانی.
١٠- پڕۆفیشناڵی یٔەفسەر و كارمەندانی پاسپۆرت لە خاڵە سنوورییەكان و خۆشەویستی بۆ پیشەكەیان.
١١- مافی گەشتیاران و چۆنیەتی ھەڵسوكەوتكردن و یٔاسانكاری بۆ گەشتیار و بیانییەكان.
١٢- باری دەروونی گەشتیاران، ھەڵچوون، تورەبوون، شلەژان و نایٔارامی و چۆنیەتی مامەڵەكردن لە گەڵیاندا.
١٣- سایكۆلۆژیا و یٔەتەكێتی فەرمانبەرانی خاڵە سنووری و فڕۆكەخانەكان لەكاتی پێشوازیكردنی بیانییەكان.
١٤- خوێندنەوەیەكی سایكۆلۆژیی بۆ كەرتی گەشتووگۆزار و ھۆشیاری تاك لەسەری.
 ١٥- زەروورەتی فێربوونی زمانە بیانییەكان بۆ فەرمانبەر و كارمەندانی دەروازە سنووری و فڕۆكەخانەكان.
١٦- مافی مرۆڤ و ھونەری ڕێزگرتن لە گەشتیاران و میوانە بیانییەكان.
١٧- پاراستنی كەرامەت و شكۆی گەشتیاران و میوانان لە خاڵە سنوورییەكان (ھێلە زەمینی و یٔاسمانییەكان).
١٨- كاریگەریی تووڕەبوون و ناڕێكی فەرمانبەرانی خاڵە سنوورییەكان لەسەر ڕەفتاری میوانانی بیانی و گەشتیاران.
١٩- دەریٔەنجامی ھەڵسوكەوتی پۆزەتیڤیانەی فەرمانبەرانی خاڵە سنوورییەكان لەسەر دەروون و ھەستی گەشتیاران.
٢٠- خاڵە گرنگەكان بۆ فەرمانبەرانی فرۆكەخانە و دەروازە سنوورییەكان، لەكاتی پێشوازیكردن لە بیانییەكان.
٢١- پیشاندانی وێنەی جوانی كوردستان، بەڕووی جیھانی دەرەوە و میوان و گەشتیاران دا.
٢٢- سزای یٔەو كەسانەی مافی گەشتیاران پێشێل دەكەن بەپێی یاسا بەركارەكان.
٢٣- مافی گەشتیاران لە رێكەوتننامە و یاسا نێودەوڵەتییەكان دا.
٢٤- پاڵنەرە دەروونی و كۆمەڵایەتییەكانی گەشتیار بۆ وڵاتە گەشتووگۆزارییەكان.
٢٥- پرۆتۆكۆل و پڕۆسەی پێشوازیكردنی میوانە دیپلۆماسی و بیانییەكان لە فڕۆكەخانە و خاڵە سنوورییەكاندا.
٢٦- كردنەوەی خۆلی شارەزایی لەسەر تەزویركردنی پاسپۆرت، ڤیزە و بەڵگەنامەكانی سنووریی.
٢٧- یٔەركی گەشتیار لە خاڵە سنووریی و فڕۆكەخانەكان دا.
٢٨- میدیا و ناساندنی كوردستان، وەك وڵاتێكی گەشتیاری و میوان دۆست.
٢٩- چۆنیەتی پێشوازیكردن لە گەشتیاران لە شوێنە گەشتۆگووزارییەكانی كوردستان.
٣٠- یٔەتەكێتێ كاری رۆژنامەنووس لە فرۆكەخانە و خاڵە سنوورییەكان دا. 


  مقدمی پۆلیس 
 سالار تەحسین سەیدۆ دری                             
 بەرپرسی نشینگە و پاسپۆرتی حاجی ئۆمەران

بابەتى پەیوەندیدار بیروڕا

زۆرترین بینراو