ئەمڕۆ لە پرێمەرلیگ یاری دێربی هەیە

ئەمڕۆ لە پرێمەرلیگ یاری دێربی هەیە

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: ئەمڕۆ لە پرێمەرلیگدا یاری لووتكە و دێربی لەندەن ئەنجام دەدرێت و چێڵسی میوانداری ئارسناڵ دەكات.
لە گەڕی 36ـی پرێمەرلیگدا چێڵسی لە ستامفۆرد بریدج میوانداری یانەی ئارسناڵ دەكات و یارییەكەش كاژێر 10:15 خولەك بە كاتی باشووری كوردستان بەڕێوەدەچیت.
لە یاری یەكەمدا ئارسناڵ بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك براوە بووە، بۆ ئەم یارییەش چاوی لە بردنەوەیە بۆ ئەوەی بێتە نێو ركابەری بەدەستهێنانی بلیتێكی یۆرۆپالیگ.
یانەی چێڵسیش بە بردنەوەی لەم یارییەدا پلەی سێیەم لە لێستەر سیتی وەردەگرێت و بلیتێكی چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو بە رادەیەكی زۆر مسۆگەر دەكات.
بۆ ئەم یارییە چوار یاریزانی ئارسناڵ پێكانیان هەیەو بەشدار نابن لەم یارییەدا، ئەوانێس هەریەكە لە دەیڤد لویز، ئێمێل رۆو، پابلۆ ماری و گرانیت ژاكان.
لە بەرامبەریشدا لە چێڵسی دوو یاریزان یاری ناكەن ئەوانیش هەر بەهۆی پێكانەوەیەو لە یاریزانانی وەكو كریستیانسنی بەرگریكار و ماتیۆ كۆڤاشیچی ناوەڕاستكار پێكهاتوون.

زۆرترین بینراو