ئەمڕۆ مەسروور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی سۆران دەكات

ئەمڕۆ مەسروور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی سۆران دەكات

سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دیاری دەكرێت


تایبەت بە زاری كرمانجی: بە مەبەستی راگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و لە نزیكەوە ئاگادار بوون لە پێداویستییەكانی ئەم ئیدارە نوێیە، ئەمڕۆ سێشەممە 14-9-2021، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی سۆران دەكات و لەگەڵ ژمارەیەك لە بەڕێوەبەرانی حكوومی سنووری ئیدارەكە كۆ دەبێتەوە.
لە سەردانەكەدا شاندێك كە لە ژمارەیەك وەزیر پێكهاتوون یاوەری سەرۆكی حكومەت دەكەن.
بەپێی زانیارییەكان سەرۆكی حكومەت ئەمڕۆ سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران رادەگەینێت.
سەرچاوەیەكی ئاگادار بە زاری كرمانجی گووت" هەڵگوورد شێخ نەجیب، قائیمقامی ئێستای سۆران وەك سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دیاری كراوە".