ئەنەکەسە رۆژئاڤای کوردستان بۆ ئەندام و لایەنگرانمان بوەتە زیندانێکی گەورە

ئەنەکەسە رۆژئاڤای کوردستان بۆ ئەندام و لایەنگرانمان بوەتە زیندانێکی گەورە

ئەنجومەنی نیشتیمانی کورد (ئەنەکەسە) لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی رایگەیاند" بەشێک لە ئەندام و لایەنگرانمان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی خۆسەری دەستگیر کراون، رۆژئاڤا بۆتە زیندانێكی مەزن بۆ ئەندامانمان".
ئەنجومەنی نیشتیمانی کورد (ئەنەکەسە) ئەمڕۆ دوشەممە لەهەولێر کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسییان ئەنجامدا و باسیان لەوەکرد، ئێستا دۆخی رۆژئاڤای کوردستان بۆ ئەندام و لایەنگرانیان "بوەتە زیندانێکی گەورە" و چەندین کەسیان زیندانیکراون".

ئاماژە بەوەش دەکەن، "سەرەڕای هەوڵەکانمان بۆ چارەسەری کێشەکان، بەڵام تائێستاش هەڵمەتەکانی دەستگیرکردنی لایەنگرانمان و تۆقاندن بەردەوامن، هەروەها منداڵانی ئێمە بێبەشکراون لەخوێندن و ئیدارەی خۆسەری هەمان سیستەمی خوێندنی حکومەتی سوریا جێبەجێ دەکات".

لای خۆیەوە ئیدارەی خۆسەری رۆژئاڤای کوردستان بەشێک لەدەستگیرکراوەکانی ئەنجومەنی نیشتیمانی کورد (ئەنەکەسە)ی تۆمەتبارکردوە بە "کارکردن بۆ لایەنی دەرەکی"، باڵیۆزخانەی ئەمریکاش لە سوریا لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەسەر ئەشکەنجەدان زیندانیکراوان رایگەیاندوە، "داوای لێکۆڵینەوەیەکی خێرا لەم پرسەدا دەکەین."

زۆرترین بینراو