ئەو نیشانانەی دەریدەخەن لەوانەیە ناهاوسەنگی هۆرمۆنت هەبێت

ئەو نیشانانەی دەریدەخەن لەوانەیە ناهاوسەنگی هۆرمۆنت هەبێت

ئا: شەهلا رەشید
 چەندین ئاماژە هەن كە دەرخەری ئەوەن كێشەی هۆرمانات لە جەستەی مرۆڤ هەیە، كە ئاماژە بە هەندێكیان دەدەین و پێویستە لەگەڵ دەركەوتنی هەریەك لەم ئاماژانە سەردانی پزیشك بكرێت بۆ ئەنجامدانی پشكنینی پێویست.
_ زیادكردنی كێشی لەش یا كمبوونی.
_ هیلاكی و لاوازی بەردەوام.
_ لەناكاو لەش گەرم بوون و ئارەقكردنەوە بە شەو.
_ كێشەی خەوزڕان و نەخەوتن.
_ هەڵوەرینی قژ.
_ گۆڕانی هەڵسوكەوت و زوو تووڕەبوون و هەستكردن بە خەمۆكی.
_ هەوكردن و نائاسوودەیی گەدە و ریخۆڵە وەك قەبزی و سكچوون و غازات.
_ كم كردنەوەی ئاروزووی سێكی.
_ لەناكاو برسی بوون.
_ ووشك بوون و خورانی چاو.

زۆرترین بینراو