ئەگەر لە رووی یاساییەوە كێشە نەبێت لاهوور دەگۆردرێت

ئەگەر لە رووی یاساییەوە كێشە نەبێت لاهوور دەگۆردرێت

بەڕێوەبەری گشتی لە فەرمانگەی پارتە سیاسییەكان  لە كۆمسیۆنی بالای هەڵبژاردنەكان، رایگەیاند" تا ئێستا هیچ داواكارییەكمان لەسەر دەست لە كار كێشانەوەی سەرۆكی هاوپەیمانی كوردستان ( یەكێتی و گۆڕان) پێ نەگەیشتووە".
دوای ئه‌وه‌ی  لاهور شێخ جه‌نگی هاوسه‌رۆكی پێشوی یه‌كێتی‌و سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی كوردستان (یه‌كێتی‌و گۆڕان) ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی به‌فه‌رمی ڕاگه‌یاند له‌سه‌رۆكایه‌تی هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌، هیمان تەحسین بەگ زیاتر گووتی "ئه‌گه‌ر داواکاریمان پێشکه‌شبکرێت له‌لایه‌نی ئه‌و پارته‌ سیاسیانه‌ی که‌ ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌یان دروستکردوه‌ له‌هه‌رێمی کوردستان، ئێمه‌ دیراسه‌ی ئه‌و داواکارییه‌ ده‌که‌ین، ئه‌گه‌ر هیچ لاریه‌کی یاسایی نه‌بێت قبوڵی ده‌که‌ین".
 روونیكردەوە" بێگومان ده‌بێت ڕه‌زامه‌ندی کۆمسیۆن هه‌بێت به‌تایبه‌تی فه‌رمانگه‌ی کاروباری پارته‌ سیاسییه‌کان بۆ گۆڕینی سه‌رۆکی هاوپه‌یمانێتی، پێویسته‌ له‌و حزبانه‌وه‌ پێشکه‌شبکرێت که‌ ئه‌و هاوپه‌یمانێتیه‌یان دروستکردوه‌".