ئەیلوول ...ئومێد و ئیرادە

وەیسی سەعید وەیسی
60 ساڵ به‌رلە ئێستا شۆڕشی ئەیلوولی مەزن بەرێبەرایەتی بارزانی نەمرهه‌ڵگیرسا،‌ وەك شۆرشێكی كوردستانی لەبواری سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، چه‌كداریی و فیكری.. لە كاتێكدادەستی پێكرد تەمی نائومێدی باڵی بەسەركوردستاندا كێشابوو، بەڵام ئەیلوول یٔومێدو ئیرادەی خسته‌ نێو دڵی هەموو تاكێكی كوردستان.
شۆڕشی ئەیلوول لە پێناو ئازادی خەڵكی كوردستان دژی ستەم و زەوتكردن و لەناوبردنی كوردستان وەستایەوەو رووحی بەرگریكردن و خۆڕاگری لەناخی ھەموونیشتیمان پەروەرێكدا دروستكرد، لەساییەی داستان و بەرخودان و قارەمانیەتی ھێزی پێشمەرگەی كوردستان بۆ ماوەی 9ساڵ توانی حكوومه‌تی ئەوكاتی عێراق ناچار بكات، به‌فەرمی دان به‌ مافه‌ ره‌واكانی گه‌لی كوردستاندا بنێت، چونكە رێككه‌وتننامه‌ی یازده‌ی ئادار بە گەورەترین بەڵگەنامەی یاسایی و سیاسی دادەندرێت كەحكوومه‌تی ناوه‌ندی عێراق دانی نا، به‌ ده‌سه‌ڵاتی ئۆتۆنۆمی بۆ كوردستان. 
بۆیەش رێكکەوتننامەی یازدەی ئادار بە مەزنترین دەسکەوتی نەتەوەیی و نیشتیمانی
دادەندرێت، لەوساوە تائێستاش چونكە بەردی بناغەی ھەموو ئەو دەسكەوتانە بوو كەدواتر بۆگەلی كوردستان ھاتنەدی.
شۆرشی ئەیلوول چەندین تایبەتمەندی دیاری لەخۆگرتوە، بۆیە هەردەم لە هزر و بیری تاک بە تاکی گەلی کوردا بە شکۆداری دەمێنێتەوە.
كەدیارترنینان ئەمانەن...
*بارزانی نەمر لەشۆرشی ئەیلوولدا دەنگی مەزلومیەتی گەلی كوردستانی بەجیھانی گەیاند...
*شۆڕشی ئه‌یلوول ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و جه‌ور و سته‌م و واقیعه‌ تاڵه‌ بوو كه‌ به‌ سه‌ر گه‌له‌كه‌ماندا سه‌پێندرابوو.
*شۆڕِشی ئەیلوول جێی متمانەی سەرجەم گەلی کوردستان بوو، بیرۆکەی فیدراڵییەتیش بۆ عێراق، لە ئەجێندای ئەو شۆڕشەیەدا بوو، ئەو فیدراڵییەتەی ساڵی 2005یش بۆ ئەم وڵاتە چەسپا، بەرهەمی ئەیوولە
*  ئیرادە وباوەر بە خۆبوونی لای خەڵكی  كوردستان دروست کرد.
*یەكەمین شۆرش بووكەتوانی كۆمەڵێك مافی گرنگ و مێژووی بۆ گەلی كوردستان فەراھەم بكات، كە ئازادی ئەمڕۆی كوردستان و پێشكەوتنە سیاسی و ئیداری و دبلۆماسیەكان بەرھەمەكەن.
*رژێمی ئەوكاتی عێراقی ناچاركرد لەجیاتی شەڕ بیر لەدانوستاندن بكات، كەبەھۆیەوە كوردستان كەوتە قۆناغێكی تری بووژاندنەوە.
*بەوەرچەرخانێكی مێژوویی دادەندرێت كەسەنگ و كاریگەری خۆی ھەیە بۆ چەسپاندنی ماف ودەستكەوتەكان.
*شۆڕشی هەموو پێكھاتەكانی کوردستان بووبەبێ جیاوازی نەتەوەوئایین كە ھەموویانی  لەژێریەك ئاڵایەك سەركردایەتیداكۆكردنەوە، لەرێكەوتنامەكەشدا مافی ھەموو ئایین و نەتەوێك چەسپێندرا.
*وردبینی و حیكمەتی بارزانی نەمربە بڕیارێك شۆرشی وه‌ستاند بە بڕِیارێكیش شۆرشی ھەلگیرساندەوە،كەشۆرشی گوڵان بووە درێژەپێدەری شۆڕشی ئەیلوول.
*ئەیلوول ...وەك قوتابخانه‌یه‌ك بۆ بیری ئازادیخوازی و نیشتمانپه‌روه‌ری و نه‌خشه‌ڕێی تێكۆشان بۆ نه‌وه‌ی ئێستاو داھاتوو دەمێنێتەوە.
لە یادی شۆڕشی مەزنی ئەیلوولدا
سڵاو بۆ گیانی پاكی سەرجەم شەهیدانی رێگەی یٔازادیی  دەنێرین لەسەرووی ھەموویانەوە ھەڵگیرسێنەری شۆڕشی ئەیلوول بارزانی نەمر.