بڕی پێدانی کارەبا بۆ رۆژانی جەژن دیاریکرا

بڕی پێدانی کارەبا بۆ رۆژانی جەژن دیاریکرا

زاری کرمانجی- سۆران: وەزارەتی كارەبا بە پشت بەستن بە بەرھەمھێنانی 3400 مێگاوات کارەبا، لە چوار رۆژی جەژنی قورباندا 14 کاتژمێر کارەبا دەداتە ھاوبەشانی.

بۆ ئەم مەبەستە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیەكانی كۆنترۆڵی كارەبای پارێزگاكانی هەولێر، سلێمانی، دهۆك و ئیدارەی گەرمیان و سەرجەم وێستگەگانی بەرهەمهێنانی كارەبا، گواستنەوە و دابەشكردنی كارەبا لەسەر ئەرکەکانیان بەردەوام دەبن.

ھەرێمی کوردستان لە وەرزی گەرمادا، پێویستیی بە 4200 تا 4500 مێگاوات کارەبا ھەیە.

زۆرترین بینراو