بۆچی پەكەكە شەری بەوەكالەت لەگەل ھەرێمی كوردستان دەكات

وەیسی سەعید وەیسی 
بۆ چەندین ساڵ دەچێت بەسوود وەرگرتن لەئەزموونی ھەرێمی كوردستان پەكەكە كوردستانی كردۆتە شوێنی جمووجۆڵی سەربازی خۆی، بەمەش نائارامی و پشێویی درووست كردوە ، لەكاتێكدا
ھەمووان كۆكین كە گۆڕەپانی سیاسی وسەربازی پەكەكە هەرێمی كوردستان نییە، بەڵكوشوێنی راسەقینەی خەباتیان باكووری كوردستانە ،بەڵام جێگای ھەڵوەستەیەدوای 40 ساڵ نەی توانیووە بستێك خاك لەباكووری كوردستان رزكار بكات ، تەنانەت  وای لێھاتووە ھزری نەتەوەیی لە توركیا بوونی نەمابێت ، بۆیەش بەھەرھۆكارێك بێت بوونیان لەناوخاكی كوردستان جگەلەوەی بوونەتە بەڵاو بارگرانی بۆ سەرھەرێمی كوردستان تەواو نایاساییشە ، چونكە وێرای جێ بەجێكردنی ئەجیندای دووژمنان بۆتێكدانی قەوارەی سیاسی ھەرێمی كوردستان ، ھۆكاری چۆڵكردنی سەدان گوندو شارو شارۆچكەن،
كە راستەوخۆ كاریگەری لەسەر ژیان و گوزەرانی ھاووڵاتییان دروستكردوە تەنانەت یەكێكە لەھۆكارەكانی زیاد بوونی رێژەیی بێكاری لەھەرێمی كوردستان .
جگەلە پەلكێشكردنی سوپای توركیا بۆ دەستتێوەردان لە هەرێمی كوردستان و لەو ناوچانەی كە پەكەكە بوونی تێدا هەیە،
چونكە راستەوخۆ شەڕەكەیان دەگواستنەوە بۆ نێو خاكی ھەرێمی كوردستان، لەكاتێكدا ئەم شەڕە دوورونزیك ھیچ پەیوەندێكی بەھەرێمی كوردستانەوەنییە‌، بەڵام  بە خۆسەپاندن و بڕیاری تاك لایەنەیان پەكەكە چەندین ناوچە یان داگیركردووە و ، حوكمی ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی خۆیان  دەكەن ، ئەو ناوچانەش هەرێمی كوردستانن.
لەچەندرۆژی رابردوودا لەمیانەی بەدواداچوونێكم بۆ رەوشی جوتیارانی و خاوەن مەڕوماڵات لەچەند ناوچەێكی سنووری كەئەم ساڵ نەیان توانیووە لەبەر سیاسەتی خۆسەپێنەروعینادی پەكەكەوجموجۆڵەسەربازییەكان بگەڕێنەوەسەرزێدی خۆیان لەخراپترین رەوش دانەوزیانی گەورەیی ماددیان پێكەوتووە،

بۆیەش داوایان دەكردپەكەكە ناوچەكانیان جێبھێڵن چونكە بوونیان بە هیچ شێوەیەك لە بەرژەوەندی خاك وخەڵكی هەرێمی كوردستان  نییە.
مێژووسەلماندوویەتی ھەمیشە كێشەی گەلی كوردبەدیالۆگ ولێك تێگەیشتن چارەسەردەبێت نەك بەشەڕوئاژاوە ،سەرۆك مسعودبارزانی زۆرھەوڵی داكێشەی كوردلەباكووربەشێوەێكی ئاشتیانەچارەسەربكرێت ،بۆئەمەش زەمینەێكی باشی رەخساندتادەسەڵاتدارانی توركیادەست بەگفتوگۆبكەن لەگەڵ پەكەكە،بەڵام  پەكەكە وازی لەسیاسەتی چەوتی خۆی نەھێناوشكستی بەپڕۆسەكەھێنا، 

پەكەكە هیچ مافێكی لە هەرێمی كوردستان نییە. بەڵام لەگەڵ ئەمەشدابویتەمایەی ماڵوێرانی بۆھەرێمی كوردستان ،بۆیەش حەقەبپرسین ، ئایا پەكەكە رێگا دەدات هیچ هێزێكی سیاسی لەژێر دەسەڵاتی خۆیان نەك بوونی هەبێت، بەڵكو شەڕ بۆ بەرژەوەندی كوردیش بكات؟
بەدڵنیایەوە وەڵامەكەزۆربەروونی دیارە.
بۆیەش كاتی ھاتووە سنوورێك بۆسیاسەتی چەوت وشەرفرۆشانەی پەكەكەدابندرێت .
تاچیتر نەبنەچە‌كێكی  مەترسیدار لەدەست وڵاتانی داگیركەر،لەماوەی چەندمانگی رابردوودا بۆڕی نەوتی هەرێمی كوردستانیان تەقاندەوە‌، دواتریش زۆربێ شەرمانەبەرپرسیارێتی خۆیان لە تەقاندنەوەی بۆڕییە نەوتییەكە راگەیاند.
گەرئەمەشەڕفرۆشتن نەبێت بە حكومەتی  هەرێمی كوردستان  ده بێت چی بێت؟ 
دەبێت بەچ حەقێك  كێشەو گرفت بۆ هەرێمی كوردستان دروست بكەن، یان دەیانەوێت بە وەكالەت بۆ وڵاتێكی دیكە ئەم شەڕەبكەن   تەگەرە و كۆسپ بۆ هەرێمی كوردستان دروست بكەن .
وێرای ئەوەی بەھۆی بیانووەكانی پەكەكە ،ژینگەوئاژەڵ وسروشتی كوردستانیش بوویتە قووربانی وباجی ئەو بیانووانە دەدات،
بەداخەوە لە دواھەوڵی دووژمنكارانەشیاندا، دانانەوەی بۆسە بووبۆ هێزێكی پێشمەرگە ‌، لە ئەنجامدا پێنج پێشمەرگە شەهید بوون دوو پێشمەرگەی تریش برینداربوون
بەمەش زۆربەروونی دەردەكەوێت پەكەكە دژی دامەزراوە شەرعییەكانی ھەرێمی كوردستان و خەڵكەكەیەتی،
 بۆیەش ئەركی ھەموولایەكە بەیەكەوە، رووبەڕووی سیاسەتی چەوتی  پەكەكە ببینەوە، رێگە نەدرێت  چیتر پەكەكە پیلانی ھیچ  وڵاتێك جێبەجێ بكات،
وێرای ئەمەش ھەمیشەپەیامەكانی  سەرۆك مسعود بارزانی زۆر راشكاوانەبووینە بۆ ئەو دۆخەی پەكەكە ، كە شەڕی براكوژی حەڕام كردووە، بەلام ناكرێ  ئەم پەیامەیە بقۆزێتەەوە بێن شەربەھەرێمی كوردستان بفرۆشیت، 
ئێستاش كاتیەتی  پەكەكەبیرلەخۆیی وبەرژەوەندی باڵای گەلی كوردستان بكاتەوەو رێز لە سەروەری ھەرێمی كوردستان بگرێت، تەحەدای دەسەڵاتی یاسایی ھەرێمی كوردستان نەكات، خۆی بەدوور بگرێت لە سەپاندنی ئیرادەیەی چەكداری بەسەر خەڵكی كوردستان .چیترشەڕی بەوەكالەت لەگەڵ ھەرێمی كوردستان نەكات  .

بابەتى پەیوەندیدار بیروڕا

زۆرترین بینراو