بۆ تەنها یارییەك 6 ملیۆن دۆلاری بە حەبیب دەدرێت

بۆ تەنها یارییەك 6 ملیۆن دۆلاری بە حەبیب دەدرێت

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: ڕێكخراوی هونەرەكانی جەنگی (ئەی سی ئەی) ئامادەیە زیاتر لە 400 ملیۆن روبڵ بدات حەبیب نۆرماگۆمیدۆڤ، بۆ ئەنجامدانی كۆتا یاری لە ژیانی وەرزشیدا.
ئەسلانبێك بادەیڤ جێگری سەرۆكی ڕێكخراوی بەرەنگاربونەوەی رووسیا ACA رایگەیاند رێكخراوەكە ئامادەیە زیاتر لە 440 ملیۆن رۆبڵ (6 ملیۆن دۆلار) بدات بە حەبیب نورماگۆمیدۆڤ، لە بەرامبەر ئەنجامدانی یارییەك بۆ ئەو رێكخراوە.
ACA، كە دەزگای هونەری جەنگی تێكەڵی رووسیە، كیك بۆكسێن و جێتسۆی بەڕازیلی، لە گرۆزنی پایتەختی كۆماری چیچانی رووسیە، یارییە ئەوروپییەكان لەسەر ئاستی ئەوروپا رێك دەخات.
پێشتر سەرۆكی چیچان، رەمەزان كادیرۆڤ رایگەیاندبوو كە ئامادەبووە هەر بڕە پارەیەك كە حەبیب داوای دەكات، پێی دەدات لە پێناو ئەنجامدانی تەنها یارییەك.
مانگی رابردوو حەبیب رەتیكردەوە بەرامبەر پاڵەوانی بۆكسێنی جیهان فلۆید مەیۆزەری 44 ساڵ لە بەرامبەر 100 ملیۆن دۆلار یاری بكات .
حەبیبی تەمەن 32 ساڵ خانەنشین بوونی خۆی راگەیاند دوای ئەوەی لە 24ی تشرینی یەكەمی ساڵی رابردوو جەستن گەیتچی ئەمریكی تێكشكاند، لە ئەبوزەبی پایتەختی ئیمارات لە یو ئێف سی 254، 29 یەمین سەركەوتنی بەدەستهێنا بەبێ ئەوەی دووچاری شكست ببێت.

زۆرترین بینراو