بۆ وەرزی داهاتوو یۆڤی زیزۆی دەیەوێ

بۆ وەرزی داهاتوو یۆڤی زیزۆی دەیەوێ

زاری كرمانجی- ئاژانسییە ەەواڵییە وەرزشییەكان: یۆڤانتس خە‌ون بە‌وە‌ دە‌بینێت زێدان لە‌ شوێنی پیرلۆ بكاتە‌ راهێنە‌ری یانە‌كە‌ی و جارێكی دیكە‌ زیزۆ بگە‌ڕێتە‌وە‌ شاری تۆرین.
رۆژنامە‌ی تۆتۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشكرای كردووە‌، یۆڤانتس خە‌ون بە‌وە‌ دە‌بینێت زێنە‌دین زێدان بكاتە‌ راهێنە‌ری یانە‌كە‌ی و شوێنی ئاندریا پێرلۆ بگرێتە‌وە‌، كە‌ ئە‌م وە‌رزە‌ یۆڤی لە‌گە‌ڵ پێرلۆ دە‌ستبە‌تاڵ دە‌رچوو.
رۆژنامە‌ ئیتاڵییە‌كە‌ رایگە‌یاندووە‌، بە‌گوێرە‌ی سە‌رچاوە‌یە‌كی نزیك لە‌ یانە‌ی یۆڤانتس، بیانكۆنێری دە‌یە‌وێت كۆتایی ئە‌م وە‌رزە‌ زیزۆ بكاتە‌ راهێنە‌ری یانە‌كە‌ی كە‌ پێشتر وە‌كو یاریزانیش لە‌ یانە‌كە‌ یاری كردووە‌و دە‌نگۆی ئە‌وە‌ هە‌یە‌ كۆتایی ئە‌م وە‌رزە‌ راهێنە‌رە‌ فە‌ڕە‌نسییە‌كە‌ واز لە‌ راهێنە‌رایە‌تی ریال مە‌درید بهێنیت.

زۆرترین بینراو