بەرشەلۆنە دوو خاڵی لە دەستدا

بەرشەلۆنە دوو خاڵی لە دەستدا

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: یانەی بەرشەلۆنە دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا و لەگەڵ یانەی لێڤانتێ یەكسان بوو.
یانەی بەرشەلۆنە لە دەرەوەی یاریگەی خۆیدا بووە میوانی لیڤانتێ و یارییەكە بە یەكسانبوون بە سێ گۆڵ بۆ هەرلایەك كۆتایی هات.
لە گێمی یەكەمدا بەرشەلۆنە باڵادەست بوو، لە خولەكی 25دا لیۆنێل مێسی گۆڵی یەكەمی بەرشەلۆنەی تۆماركرد، دواتر لە خولەكی 34دا پێدری گۆڵی دووەمیشی بۆ بەرشە زیادكرد.
لە گێمی دووەمدا لێڤانتێ بە خێرایی وەڵامی بەرشەی دایەوەو لە خولەكەكانی 57 و 59دا لە رێگەی گۆنزالۆ میلێرۆ و خۆسێ لویسەوە دوو گۆڵی لەسەریەكیان تۆماركرد، دواتر لە خولەكی 64دا عوسمان دێمبێلی بە لێدانێكی بەهێز گۆڵی سێیەمی بۆ بەرشە تۆماركرد، لە خولەكی 83دا سێرخیۆ لیۆن گۆڵی سێیەم و یەكسانی یارییەكەی بۆ لێڤانتێ تۆماركرد.
ئێستا بەرشە لە پلەی دووەمە و 77 خاڵی هەیە، بەڵام یارییەكی لە ئەتلێتیكۆ مەدرید و ریال مەدریدی ركابەری زیاتر ئەنجام داوە، دەبێت هەردوو ركابەرەكەی هەردوو یاری داهاتوویان ببەنەوەو خۆشی هەردوو یارییەكە بباتەوە بۆ ئەوەی ببێتە پاڵەوانی لالیگا.

زۆرترین بینراو