بەرشەلۆنە هۆشداری تووندی دایە دیمبڵی

بەرشەلۆنە هۆشداری تووندی دایە دیمبڵی

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: عوسمان دێمبێلی هێرشبەری بەرشەلۆنەی ئیسپانی، كە ئێستا بەهۆی پێكانەوە لە یانەكەی دابڕاوەو لە وڵاتی فەڕەنسا كاتەكەنای بەسەر دەبات، لە لایەن یانەكەی هۆشدارییەكی تووندی پێگەیشتووە. رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی و نزیك لە بەرشە بڵاویكردۆتەوە، ئیدارەی بەرشەلۆنە ئەمڕۆ لەگەڵ بەڕێوبەری كارەكانی عوسمان دێمبێلی كۆبۆتەوە، هۆشدارییەكی توندی داوەتە بەڕێوبەری كارەكانی عوسمان، بۆ ئەوەی هەرچی زووە داهاتووی خۆی لەگەڵ یانە كەتەلۆنییەكە یەكلایی بكاتەوە كە لە كامپ نوو دەمێنێتەوە یان دەڕوات. سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەكردووە، ئیدارەی بارسا بە بەڕێوبەری كارەكانی دێمبێلی گوتووە، ئێمە ئامادەینە گرێبەستەكەی نوێ بكینەوە، بۆیە دەبێت دێمبێلی بڕیاریی كۆتایی خۆی بدات، ئەگەر لە یانەكە دەمێنێتەوە پێویستە گرێبەستەكەی نوێ بكاتەوە، ئەگەرنا دەبێت لەم هاوینە یانەیەكی نوێ بۆ خۆی بدۆزێتەوە و بارسێلۆنا جێبهێڵێت. هۆشدارییەكەی بەرشە بەوەندە كۆتایی نەهاتووە، بەڵكو بە یاریزانەكەیان راگەیاندووە، ئەگەر ئامادە نەبێت گرێبەستەكەی نوێ بكاتەوە، وەرزی داهاتوو زۆربەی كاتەكانی دەبێت لەسەر كورسی یەدەگ بێت و ئێمە خۆمان هەوڵی فرۆشتنی دەدەین، نەك بەشێوەیەكی خۆرایی بەرشە بەجێ بهێڵێت. گرێبەستی دێمبلی لە هاوینی داهاتوو كۆتایی دێت، بەشێك لە سەرچاوەكانیش باس لەوە دەكەن، ئەو یاریزانە فەڕەنسییە دەیەوێ بەرشەلۆنە جێبهێڵێت و پەیوەندی بە یانەیەكی تر بكات، دیارترین یانەش پاریس سانجێرمانی فەڕەنسییە.

زۆرترین بینراو