بەرشەلۆنە هەفتەی داهاتوو گرێبەستی دیبای رادەگەیەنێت  

بەرشەلۆنە هەفتەی داهاتوو گرێبەستی دیبای رادەگەیەنێت  

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: بەمەبەستی تۆكمەكردنی ڕیزەكانی بۆ وەرزی تازە، یانەی بەرشەلۆنە بەنیازە هەفتەی داهاتوو گرێبەستێكی گرنگ و تازە رابگەیەنێت و یاریزانەكە بەمیدیاكان بناسێنێت.
بەگوێرەی رۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی یانەی بەرشەلۆنە ئامادەكاری كردوە بۆ ئەوەی لە هەفتەی داهاتوودا (مەمفیس دیبای) هیرشبەری هەڵبژاردەی هۆڵەندا و یانەی لیۆنی فەڕەنسی بە شێوەیەكی فەرمی بە درێسی یانەكە بە میدیاكان بناسێنێ، بەگوێرەی هەواڵەكە هەموو شتێك كۆتایی پێ هاتووەو هەفتەی داهاتوو یاریزانەكە وەك یاریزانی بەرشەلۆنە پشكنینە پزیشكییەكان دەكات و بە فەرمی گرێبەست بۆ 3 وەرز واژۆ دەكات.
جێی ئاماژەیە، مەمفیس دیبای لەدوا یارییە دۆستانەكەی هۆڵەندا بەرامبەر سكۆتلەندا بەشداری كردو توانی هەردوو گۆڵی یەكسانبوونی هەڵبژاردەی وڵاتەكەی لەم یارییە تۆمار بكات.

زۆرترین بینراو