بەوێنە.. رێكخراوی وار بە چەند چالاكیەك رۆژی ژینگەی كوردستانی بەرزراگرت

بەوێنە.. رێكخراوی وار بە چەند چالاكیەك رۆژی ژینگەی كوردستانی بەرزراگرت

زاری كرمانجی-سۆران:
 هەژار ماهیر ئێدلبی، سەرۆكی رێكخراوی وار بۆ پاراستنی ژینگە، بە زاری كرمانجی گووت " ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 16-4 لە رۆژی ژینگەی كوردستان، بەگرتنەبەری رێكارەكانی خۆپارێزی، لە پاركی ناو شاری سۆران، هەستاین بە ئەنجامدانی چەند چاڵاكییەك".
 لەوانە رێزلێنان و پێشكەش كردنی دیاری مانگی رەمەزان بۆ 16 كارمەندی ژینگە پارێز لە سنورەكەمان، هەروەها ڕێزگرتنمان لە رووحی پاكی ئەو كارمەندەی لە بەردەرەش لە كاتی خزمەت كردنی ژینگە بە رووداوێك گیانی لەدەستدا، لەگەڵ بەخشینی دیاری رێزلێنان بە چوار كارمەندی ژینگە پارێزی موسڵمان و كریستیان".
راشیگەیاند " هەر لە چاڵاكیەكەدا دیاریمان بەخشی بو (یاران كرێكار یونس) كە لە رۆژی 16ی4 لەدایكبووە، هەروەها ئەم كچە پێنج ساڵە بەبۆنەی لەدایكبوونی چەند بولبولێكی بەڕەڵای ناو سروشت كردەوە.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

زۆرترین بینراو