بەوێنە: شاخەوانانی سەنتەری بارزان گەشتێكیان بۆ ناوچە شاخاوییەكانی دەڤەری برادۆست ئەنجامدا

بەوێنە: شاخەوانانی سەنتەری بارزان گەشتێكیان بۆ ناوچە شاخاوییەكانی دەڤەری برادۆست ئەنجامدا

زاری كرمانجی-سیدەكان:
 ئەنوەر دۆڵەمەری، بەرپرسی سەنتەری بارزان، بۆ شاخەوانی و ژینگەپارێزی بە زاری كرمانجی گووت "لەبەردەووامی گەشتەکانماندا، ئەمجارە گەشتێکی شاخەوانی چوار رۆژەمان بۆ ناوچە شاخاوییەکانی (سنین، لۆڵان، خنێرە، چیای شەکێو، هەواری سورەن، گەلی کۆزە غەزال) لە دەڤەری برادۆست لە سنووری ناحیەی سیدەکان ئەنجامدا".
 گووتیشی " ئامانج لەم گەشتەکەماندا جگەلە لە وەرزشی شاخەوانی، هەروەها لە نزیکەوە بینینی گیایی خۆڕسکی (بێزاو) بوو، کە ئەو گیایە بۆ تەندروستی مرۆڤ زۆر پێویست و بەسوودە، هەروەها ئاژەڵداران وەک هەوێنێک، لە ناو ژاژی و پەنیری دەکەن، ویستمان لە نزیکەوە ئەم جۆرە گیایە لە چیاکانی دڤەرەکە ببینین.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

زۆرترین بینراو