بەڕێوەبەری ناحیەی هەریر: لە ڕێگەی چوار تیم توانرا ئاگرەکەی دەشتی هەریر کۆنتڕۆڵ بکرێت

بەڕێوەبەری ناحیەی هەریر: لە ڕێگەی چوار تیم توانرا ئاگرەکەی دەشتی هەریر کۆنتڕۆڵ بکرێت

محەمەد ئامۆکەیی_ زاری کرمانجی درەنگانی ئێوارەی دوێنێ لەگوندەکانی دەشتی هەریر، نزیک زێی قەندیڵ ئاگرێکی گەورە روویداو بەم هۆیەوە زیانێکی زۆر بەر دەغڵ و ڕەزو باغی هاووڵاتیان کەوت.
کاروان کەریمخان، بەڕێوەبەری ناحیەی هەریر، بەزاری کرمانجی راگەیاند" بەهۆی گڕگرتنی ئامێری دروێنە بەسەدان دۆنم پوش و پاوان و ڕەزو باغی هاووڵاتیان و هەروەها 60 مێش هەنگ و خانوی پلاستیک سوتان، بەهۆی هەلکردن و خێرای با ئاگرەکە زیاتر تەشەنەی کردوو، ئەوەبو زیانێکی زۆری بەدوای خۆی هێنا دواتر بەهاوکاری بنکەی بەرگری شارستانی قەندیل، هەریر، باسرمە، شەقڵاوە توانرا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت."
بەڕێوەبەری ناحیەی هەریر دەشڵێت" لە ئێستادا تیمەکانی بەرگری شارستانی و هۆبەی کشتوکاڵی هەریر، سەرقاڵی خەملاندنی زیانەکانن.

زۆرترین بینراو