بە فەرمانی سەرۆک بارزانی نووسینگەیەکی تایبەت بە کاروباری کوردانی فەیلی کرایەوەب

بە فەرمانی سەرۆک بارزانی نووسینگەیەکی تایبەت بە کاروباری کوردانی فەیلی کرایەوەب

زاری كرمانجی - بەڕێوەبەری نووسینگەی کاروباری کوردانی فەیلی لە بارەگای بارزانی گوتی، ئەمڕۆ بە فەرمانی سەرۆک بارزانی لە ھەولێر نووسینگەیەکی تایبەت بە کاروباری کوردانی فەیلی لە ھەرێم و عێراق کرایەوە و ڕۆژانە لە خزمەت ھاووڵاتییانی کوردی فەیلیدا دەبین .

عەلی فەیلی، بەڕێوەبەری نووسینگەی کاروباری کوردانی فەیلی لە بارەگای بارزانی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''بە فەرمانی سەرۆک بارزانی نووسینگەیەک بۆ کوردانی فەیلی کراوەتەوە لە خانووی ژمارە ١٨١ی گوندی ئیتالیی دووی شاری ھەولێر بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکانیان و گەیاندنی داواکاریی کوردانی فەیلی لە ناوەوە و دەرەوی ھەرێمی کوردستان، بۆیە ئێمە بەیانیان لە سەعات ١٠ تاوەکوو ٢ی ئێوارە لە خزمەت ھاووڵاتییاندا دەبین و لە ھەرشوێنێک داواکاری و کێشەیان ھەبێت کار بۆ چارەسەرکردنی دەکەین.''

عەلی فەیلی گوتیشی: ''ئەمڕۆ نووسینگەکە بەفەرمی کرایەوە و من وەکوو بەڕێوەبەری ئەو نووسینگەیە ڕاسپێردراوم و لە خزمەت خەڵکی خۆماندا دەبین لە ڕۆژانی شەممە تاوەکوو پێنجشەممە، بۆیە ھەر ھاووڵاتییەکی کوردی فەیلی لەناو ھەرێمی کوردستان و لە عێراقیش، ھەر کارێکی ھەبێت، سەردانمان بکات لە خزمەتیاندا دەبین.''

بەپێی ئامارێکیش لە ھەرێمی کوردستان و عێراق ٣ ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار کوردی فەیلی ھەیە.

ژمارە تەلەفۆنی پەیوەندی بە نووسینگەی کاروباری کوردانی فەیلی لە بارەگای بارزانی :

٠٧٥٠٩٤٠٦٢٩٩

٠٧٥٠٥٠٩١٦٧٧

زۆرترین بینراو