تێگەی خودبوون و لەبیرکردنی خودبوون

جوان عومەر

 

جوانی تایبەتمەندی مرۆڤ لە وەدایە  کە خۆیبێت وەک خۆی خۆی پیشان بدات .
بۆ نمونە منداڵێک بێ چاولێکەری یان بێ لاسایی بێ ترسی ڕوشانی ڕوحی ڕۆڵی خودی منداڵی خۆی دەگێڕێت. بەڵام ھەرزەکارێک و مرۆڤێکی کامڵ بەردەوام لە فکری نمایشدایە ، 
مرۆڤگەلێک  ھەن کەدیوێکی شارەوە و ماسکێک لەسەر ڕوخساریان و لەسەر جەستەیان و لەسەر زەینیان تەواوی ڕوحی داپۆشیون و ھیزریانی خەواندووە ھەر وەک یٔەوەی باڵاپۆش نەبن و مەقنەیان ھەبێت ، یٔایا دەبێت ھۆکار چیبێت !!؟ 
لای من ھۆکاری یٔەو حەشاردانی خودبونە نەبونی خۆ ناسینە نەبونی بێ باوەڕیە و نەبونی بێ متمانەییە  ھەم بە خودی خۆی و ھەم بە دەوروبەری خۆی ترسی لەتبونی دڵ و و وێرانکردنی شەقامەکانی مێشک و سوتانی خەرمانی بونی خودی خۆی هەیە ، 
ھۆکاری یٔەم نەھامەتییە تراومای ژینگەی ژیانی منداڵەییەتی یٔەمەش دەگەڕێتەوە  بۆ پەروەردەی ناتەندروستی خێزان بە تایبەتی کە مرۆڤ دەستورێکی باوی بەسەردا دەسەپێ دواتر لە فێرگەو  کۆمەڵگەوە بە گشتی دەبێتە قوربانی ویستی یٔەوانیتر یٔیتر تاک ھەر لە منداڵییەوە فێری سیستەمێکی لاسیکردنەوە بووە کە خودبونی خۆی تێدا ون دەکات و چیتر تێگەیەکی خودبونی خودی خۆی  نامێنێ ، جیاواز لە کەسایەتیە بنەڕەییەکەی دەبێت بە کەسایەتیەکی دروستکراوی نمایشکەر  کە ڕۆڵ بۆ خواستی  یٔەوانیتر  دەگێڕێت ڕوحی چەندینیکەش بە بێ یٔاگا بە خۆیەوە دەسوتێنێ .
تاک ھەر لە منداڵیەوە ڕوبەڕوی بەرکەوتنی گورزی تێکشکانی  دەرونی دەبێتەوەو خۆی لەبیردەچێت ، بەڕۆبۆتکردنی خۆی  لەبەرژەندی پاراستنی کەسێتیەکی نمایشکەردا دەبینێت تا نەکەوێتە بەر لێشاوی کەم نرخاندنی کۆمەڵگە ، لە ھەموی بە یٔازارتر حەز دەکات خۆی لە یٔاوێنەی  ئێتیک و مۆڕاڵ دا ببینێ و بەڵام کە دەچێتە ناو یٔەرزی واقیعەوە خانەکانی بەتاڵن لەو یٔەخلاقەی کە دەبوو لێی دانەماڵرێ یٔەگەر یەک کرداری موڕاڵیبێت کە دەشێت مرۆڤ بە ناخودیٔاگاش یٔەنجامی بدات ، ناوی یٔاکار و وویژدان و مۆڕاڵی لێدەنێ . کێشەش لێرەدایە کە یٔێتیک بیرکەرە کاتێ لە فیکری یٔێتیک دایە تەوای ڕوحی دەبێتە یٔێتیک بەڵام کاتێک کە دەچێتە چواردیواری واقیع ژەھری پەروەردەی ناتەندروست مۆڕاڵی ھەرەس پێ دێنێ و خەوی فکری یٔێتیک ڕایدەچڵەکێنێ و تەماشا دەکات لە ناو دەریای بۆشاییدا بێ یٔاگایانە سەوڵ لێدەدات  و لە سەرمان باڵەکانی ڕەقھەڵھاتون و ھەڵدەلەرزێ و لە ھەر ساتە وەختێکدابێت ھەڵدەوورێت.

زۆرترین بینراو