جۆرجینا پیرۆزبایی لە رۆناڵدۆ كرد

جۆرجینا پیرۆزبایی لە رۆناڵدۆ كرد

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی ئەستێرەی یۆڤانتۆس ئەمڕۆ دووشەممە ئۆتێلێكی نوێ لە نیو دڵی مەدرید كردەوە.
جۆرجینا رۆدریگیزی ئیسپانی پیرۆزبایی لە رۆناڵدۆی هاوڕێی كرد بەبۆنەی كردنەوەی هۆتێل دریم لە مەدرید بە بڵاوكردنەوەی وێنەیەكی خۆی كە نوسیوویەتی" پیرۆزبایی لە كریستیانۆ دەكەم بۆ كردنەوەی هۆتێلی خەونەكان لە نێو دڵی مەدرید، من هێشتا سەرسامم لەوەی كە تۆ دەیكەیت، بە رەنج و ورەیەكی گەورەوە بانگت دەكەم بۆ دۆزینەوەی ئەم بۆشاییە كە خەونت پێوە دەبینی.
بەپێی راپۆرتە رۆژنامەوانییەكان، دۆن رۆناڵدۆ ئەمڕۆ گەیشتە مەدرید بۆ كردنەوەی ئوتێلە نوێیەكەی لە گران ڤیا كە بەناوبانگترین شەقامی پایتەختی ئیسپانیایە .
پێشتر تۆڕی تۆتۆ مێركاتۆی ئیتاڵی رایگەیاندبو، كە رۆناڵدۆ نزیكەی 13 ملیۆن یۆرۆی لە وەبەرهێنان لە هۆتێلەكە دانابوو.
ئەم هۆتێلە سەرەتا لە ساڵی 1923 لە ناوەندی مەدرید دروستكراوە، هۆتێلەكە 168 ژوری هەیەو لە 10 نهۆم پێكهاتووە، كە دووانیان باڕ و چێشتخانەو مەلەوانگەیەك لەخۆ دەگرێت.

رۆناڵدۆ پلانی ئەوەی هەیە چەند لقێكی دیكەی زنجیرەی هۆتێلی كریستیانۆ لە شاری نیویۆرك و مەراكیشی مەغریب بكاتەوە.

 

زۆرترین بینراو