خلێفی: مانەوەی ئیمباپێ یەكلایی بۆتەوە

خلێفی: مانەوەی ئیمباپێ یەكلایی بۆتەوە

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: دوای كۆتایی هاتنی لیگ وەنی فەڕەنسی و ماڵئاوایی كردنی پاریس سانجێرمان لە چامپیۆنزلیگ دەنگۆی رۆیشتنی كیلیان مباپێ لە پاریس سانجێرمان هەواڵی گەرمی رۆژنامەكان بوو، بەڵام ناسر خلێفی كەمێك پێش ئێستا هەموو شتێكی یەكلا كردەوە
ناسر خلێفی لە لێدوانێكی لەسەر داهاتوو مباپێ گووتی" بابەتەكە زۆر روونە، كیلیان لە پاریس بەردەوام دەبێت، ئەو یاریزانە بۆ فرۆشتن نیە خۆشی نیەتی رۆیشتنی نیە لە یانەكە".
خلێفی بەردەوامبوو لەسەر مباپێ گووتی" بە دڵنیایەوە ساڵانی داهاتوو كیلیان خەڵاتی باڵۆن دۆر دەباتەوە، مباپێ هەموو ئەو شتانەی دەیەوێت لە پاریس دەستی دەكەوێت، كەواتە بۆ كوێ دەڕوات ؟ هیج یانەیەك نیە كێبڕكێی پاریس بكات لە حەزی بۆ پرۆژەی وەرزشی".

زۆرترین بینراو