خوێندنی باڵا: ساڵی داهاتوو خوێندن لە ناو پۆڵ  و هۆڵەکانی خوێندن دەبێت

خوێندنی باڵا: ساڵی داهاتوو خوێندن لە ناو پۆڵ  و هۆڵەکانی خوێندن دەبێت

زاری كرمانجی - وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ئەمڕۆ یەک شەممە رایگەیاند کەوا لە ساڵی داهاتوو خوێندن وەک جاران لەناو پۆڵ و هۆڵەکانی خوێندن دەبێت، واتە خوێندن بە ئامادەبوونی قوتابییان و مامۆستایان لە ناو پۆڵەکانی خوێندن سەبارەت بە قوتابخانەکان و لەناو هۆڵەکانی خوێندن سەبارەت بە پەیمانگاو کۆلیژو زازنکۆکان دەبێت.

وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی عێراق (حەیدەر عەبودی) بۆ سۆمەریە نیوز ئەوەشتی خستەڕوو کە دەوامکردنی قوتابییان و مامۆستایان بەو شێوەیە دەبێت کە هەموو قوتابییان و مامۆستایان دەبێ پێکوتەی (ڤاکسین) دژی کۆرۆنا وەربگرن، بۆیە دەبێ سەنتەرەکانی پێکوتە لەهەموو زانکۆو پەیمانگا حکومی ئەهلیەکان دەکرێتەوە بۆ ئەوەی پرۆسەی کوتان بەشێوەیەکی ئاسان و خێرا ئەنجام بدرێت، بۆ ئەوەی قوتابییان و مامۆستایان و فەرمانبەران سەلامەت و تەندروست بن لە قوتابخانەکان و پەیمانگاو زانکۆکان.

لەهەمان کاتدا ئێستا زۆربەی خەڵک شارەزاییان پەیدا کردووە لە رێگەکان و چۆنیەتی خۆپارێزیی لە پەتای کۆرۆنا.

زۆرترین بینراو