خۆتان سەنگین تر بكەن بە رۆشنبیری شانۆیی

خۆتان سەنگین تر بكەن بە رۆشنبیری شانۆیی

مەهدی محەممەد – رواندز :
دەكرێ مرۆڤگەلێك هەبن، كار لەزۆرێك لەبوارە جیاجیاكانی ژیاندا بكەن، وەلێ كەمن ئەوانەی بتوانن لە گشت بوارەكانە باڵادەستی خۆیان بسەلمێنن و تێدا سەركەوتوو ببن.
یاسین قادر بەرزنجی، هەگبەیەك پڕ لەكاری جیاواز و فەرهەنگێك لەزانیاری و مرۆڤێك لێوان لێو لەجوانی و نیو سەدە تەمەن لە نێو دراماو شانۆی كوردی.  
ئەو یەكێك بوو لەمیوانە بەشداربووەكانی یەكەمین فیستڤاڵی شانۆی سەر شەقام ی سۆران-رواندز، بۆیە لە هەڤپەیڤینێكی كورتی شەوێكی ساردی پایزی هاوینەهەواری بێخاڵ، باس لەهونەری شانۆ دەكات و پێی وایە شانۆ دەستپێكی هەیە، بەڵام كۆتایی نییە و دەڵێ‌"نزیكەی 50 ساڵە وەك یەكێك لە ئەكتەرانی شانۆی كوردی، لەمنداڵییەوە كارم كردووە لەبەرهەمی شانۆی و درامای تەلەفزیۆنی و رادیۆیدا، گەیشتووم بە راستییەك كە شانۆ سەرەتاییەكی هەیە، وەك مێژووی دەستپێك و كاركردن و بزاڤی شانۆی كوردی لە شوێنە جیاجیاكان ساڵ دیاریكراوە، بەڵام كۆتایی نییە، یەك لەو هونەرانییە هەمیشە خۆی نوێ دەكاتەوە و گەشە دەكات لەگەڵ میتۆد و شێواز و فۆڕمە تازەكانی داهێنانی شانۆی حیهانییە".
بەرزنجی ئەم نوێبوونەوەیە بۆ مێژووی شانۆیەكی 100 ساڵەیی كوردی و شانۆكارانیشی بە پێویست دەبینێ، بۆیە دەڵێ‌"شانۆی كوردی وەك هونەرێك كەوا بۆ سەت ساڵ دەچێ لە كۆمەڵگەی كوردەوارییە بینراوەو كۆمەڵیك رێباز و فۆڕم و میتۆدی جیاجیای بە باڵای براوەو هەر هەمووشیان لەخزمەتی كۆمەڵگەی كوردەواری خۆمان دابووە، لەپێناو ئایندەیەكی باشتر و هەروەها جوانی و راستی بەخشین بووە بە بینەرانی بەرهەم و نمایشە شانۆییەكان، لەگەڵ ئەوەشە پێویستە شانۆكاری كوردیش، ساڵ لە دوای ساڵ، بەرهەم دوای بەرهەم خۆی نوێ بكاتەوەو شانۆیەكی زیندووە دەخوازێ ئەم زیندویەتییە زیاتر پەرەی پێ بدرێت"،
گەورە شانۆكاری كورد، ئەوەش ناشارێتەوە كە شانۆی كوردی لەئێستادا تووشی قەیران بووەو رووی لە كزبوون كردووە"شانۆی كوردی لەگەڵ هەموو ئەو قەیرانەی بەڕۆكی گرتووە، ئەو رەوتە بەرەو كزبوونەوە چووە، ئێستا لە زۆر شوێنە، شانۆ وەك جاران نەماوە كە خاوەن بینەرێكی فراوان بێ، بەڵكو بینەرێكی دەستەبژێر واتا نوخبەی خەڵك دەچن بۆ تەماشاكردنی شانۆگەرییەكان، هەلومەرج و هۆكارەكان زۆرە وایكردووە بینەر بەو رێژەو ژمارە فراوانییەی جاران نەچنەوە هۆڵ و تەلارەكانی شانۆ"، 
ئەوەی بەرزنجی دڵخۆشكردووە سەرەڕای قەیرانەكان، بەردەوامبوونی رەوتی شانۆیە"ئێمە خۆشبەختین كە جولانەوەی شانۆیی هەر بەردەوامە، بوونی ئەكادیمیا واتا كۆلێژی هونەرە جوانەكان بەشی شانۆ، پەیمانگەی هونەرە جوانەكان بەشەكانی شانۆ لە كوردستان، كاریگەرییەكی باشیان هەیە"،
ئەوەی زیاتریش یاسین قادر بەرزنجی دڵخۆشكردووە، رێز و خۆشەویستی خەڵك و جەماوەری شانۆیە، بۆ ئەكتەران و هەڵسوڕاوانی ناوەندە شانۆییەكان و ئەو هونەرمەندانەی پێشەنگی ئەم بوارە بوون كە شانۆییان داهێناوە لەنێو كۆمەڵی كوردەوارییەو پەرەییان پێداوە تا بەو رۆژەییان گەیاندووە.
بەرزنجی لەرێگەی زاری كرمانجی یەوە داوایەك ئاراستەی هونەرمەندە گەنجەكان دەكات و دەڵێ‌"وەك شانۆكارێك تكام ئەوەیە لە هونەرمەندە گەنجەكان، لە پاڵ پەرەدان بە بەهرە و توانستەكانی خۆیان و ئەو بەهرەمەندییەیی لە هونەری نواندن هەیانە، خۆیان سەنگین تر بكەن بە رۆشنبیری شانۆیی و ئەو پەیامەشمان لەبیر بێت كە ئێمە لە رەوتی كارێكی مرۆییانە كار دەكەین، لەبەر ئەوە دەبێ بەرهەم دوای بەرهەم زیاتر لە بینەری شانۆ نزیك ببینەوەو لە قۆناغی قەیران و تەنگەژەی كۆمەڵە، كاتێ بە دەست چەندین كێشەی ئابووری و سیاسی و كۆمەڵایەتی و كولتووری و رۆشنبیرییەوە دەناڵێنین، دەبێ جۆرە نمایشێك بێننەدی رەنگدانەوەی خەون و خەم و ئاوات و ئامانجی بینەرانی كوردی بێ".
یاسین قادر بەرزنجی جگە لەوەی بەشداری دەییان شانۆگەری و دراما و فیلمی سینەمایی كردووە، خاوەنی زیاتر لە 36 پەرتووكە لە بوارەكانی ئەدەبی و شانۆیی و توێژینەوە و رۆژنامەوانی و منداڵان .مەهدی محەممەد – رواندز :

یاسین قادر بەرزنجی جگە لەوەی بەشداری دەییان شانۆگەری و دراما و فیلمی سینەمایی كردووە، خاوەنی زیاتر لە 36 پەرتووكە لە بوارەكانی ئەدەبی و شانۆیی و توێژینەوە و رۆژنامەوانی و منداڵان .

زۆرترین بینراو