خەیاڵ و ئارەزوو بۆچونی ئافرەت پێش پرۆسەی هاوسەرگیری

ن. تارا ئەمین سەپان کچان پێش ئەوەی بڕۆنە ژیانی خێزانیەوە وابیر دەکەنەوە یان وا لەمێشکی خۆیان وێنەی بۆدەکێشن کەتەواو دەچنە ژیانێکی زۆر خۆش بێ کێشە وەهەموشت بەئارەزوی ئەو دەبێت وە ئەو ژیانە هەموی گەڕان و خۆشی وکەیف و سەفایە وادەزانێ دەبێت ئەوکەسەی کەدەیخوازێ سوارچاکێکی جوانی لێهاتوو بەسەر ئەسپێکی سپیەوە چاوەڕێی ئەم دەکات بەرەو بەهەشتی سەرتاسەری بەرێت وەدەبێت چی بوێ بۆی بکرێت بەداخەوە ئەوەی کە بیری لێدەکاتەوە وانیە! بەڵام کاتێک دەچێتە ناو پرۆسەکە توشی سەدمە دەبێت توشی بێتاقەتی دەبێت ئەوەی ئەو بیری لێکردۆتەوە وانیە ئەمە هەڵەیە...
بەپێچەوانەوە ژیانی خێزانی واتە بەرپرسیارەتی واتە هیلاکی واتە خۆبەخشین واتە لێبوردەی واتە ڕەحم واتە بەزەی واتە بەخشین بێ بەرامبەر واتە تەزحیەدان بەخۆت بۆ مناڵ وەزۆر شتی تر ....
دەبێت سێبەشی ژیانت تەرخان بکەیت بۆخێزان بەشێکیشی بۆخۆت ئەگەر پێت ڕەواببینرێت ، ژیانی خێزانی زۆر قورسە ئەگەر نەتوانی و نەزانی چۆن ھەڵسوکەوت لەگەڵ دەکەیت شکست دەهێنی...
لێرەدا من دەمەوێ پەنجە بخەمەسەر کێشەیەک کە لەزۆربەی زۆری خێزانی کوردیدا هەیە ئەویش ئەوەیە هەست نەکردن بە ئافرەت لەخێزاندا وە پەراوێز خستنی وە گوێنەدان بە هەست و بۆچونی وە پێنەزانینی هیلاکی و بەخشینی ژیانی هەموی لەپێناو دڵ خۆشی خێزانی کارەساتێکی زۆر گەورەیە چونکە بێگومان ئەگەر ئەو ئافرەتە بەڕۆح ئاسودە نەبێت ناتوانێ بەڕۆح بەخشندەبێت مەگەر مایەی مەجبوری بێت زۆر شتی تر....
ئاواتە خوازم کە ئێمەی دایک ئێمەی خوشک خوێندنگەیەکی زۆر بەنرخ بین بۆ کچەکانمان بۆ خوشکەکانمان فێریان بکەین کەژیانی خێزانی هەڵگرتنی بەرپرسیارەتیە، وەپیاوان زیاتر و زیاتر هەست بەخێزانی بکات وابزانێت ئەویش مرۆڤێکە وەک ئەو هیچی لەو کەمتر نیە وە مناڵان قەدری دایکانیان بگرن وەهەست بەوەبکەن ئەوەی دایکیان دەیکات کەس ناتوانێ بیکات...
ئەوەی ئافرەت دەتوانێت بیکات پیاویش ناتوانێت بەمەرجێک ئەو ئافرەتە ئاسودەبێت هەست بەبونی خۆی بکات هەست بکات کە مرۆڤێکی بەسودە وە ببینێ چواردەوری بۆ دڵ خۆشی ئاسودەبونی ئەو هەوڵ دەدەن ئەوە گومانی تێدا نیە کە ئەو ئافرەتە دەتوانێ مەحاڵ بکات لە پێناویان.
 
 
 

بابەتى پەیوەندیدار بیروڕا

زۆرترین بینراو