درایس گرێبەستی بەرشەلۆنەم رەتكردەوە

درایس گرێبەستی بەرشەلۆنەم رەتكردەوە

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: درایس مێرتینزی بەلژیكی و ئەستێرەی یانەی ناپۆلی ئیتاڵی ئاشكرایكردوە بەهۆی مێسی و سوارێزەوە گرێبەستێكی یانەی بەرشەلۆنەی رەتكردۆتەوە.
ئەو گۆڵكارەی ناپۆلی باسی لەوە كردوە لەو كاتەدا كە یانە ئیسپانیەكە گرێبەستەكەیان پێشكەش كردوە، هەر هێرشبەرێك رووی لەو یانە كەتەلۆنییە بكردایە دەبوایە لەسەر كورسی یەدەك رۆژەكانی بەسەر بەرێت، چونكە مێسی و سوارێز بەردەوام پێكەوەو بەشێوەی سەرەكی یارییان دەكرد.
لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی مێرتینز دەڵێت" دەمزانی ماوەیەكی زۆرە یانەی بەرشەلۆنە گرنگی بەتواناكانم دەدات و ئارەزوو دەكات بچمە ریزەكانی بلاوگراناوە، بەڵام دەستبەجێ رەتمكردەوە، چونكە دەبوایە رۆژەكانی ژیانی وەرزشیم لەسەر كورسی یەدەك بەسەربەرم، چونكە ئەو كاتەی داوای منیان كرد مێسی و سوارێزو نەیمار پێكەوە لە یاریگەدا بوون، ئەو نهێنییەش دەبێت لای هەموو یاریزانێك ئاشكرابێت".
ئەو یاریزانە بەلژیكیە هێشتا لە یانەی ناپۆلی درێژە بە یارییكردن دەدات و لە ئێستاشدا لەگەڵ هەڵبژاردەی بەلژیكا سەرقاڵی ئامادەكارییە بۆ یارییەكانی جامی نەتەوەكانی ئەوروپا.

زۆرترین بینراو